Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 SEP 2026 23:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی دیموکراتی کوردستان ٣ بۆنەی مێژوویی لە پۆڵۆنییەکان پیرۆز دەکات
| KDP.info


هەولێر-PDK.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لەسەر ناوی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایینامەیەکی ئاراستەی بەڕێزان دکتۆر مارچین کۆبیاک، باڵوێزی کۆماری پۆڵۆنیا لە بەغدا و دۆمینیک مۆشیاو، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەرێمی کوردستان کردووە لە یادەوەریی سێ ڕووداوی گرنگ لە مێژووی کۆماری پۆڵۆنیادا کە ڕۆژی ٢ی گوڵانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی ئاڵای کۆماری پۆڵۆنیا و ڕۆژی پۆڵۆنییەکانی دیاسپۆرا یاد دەکرێتەوە، هەروا لە ٣ی گوڵانی ١٧٩١ کە پێش (٢٣٠) ساڵ لەمەوبەر یەکەمین یاسای بنەڕەتی لە ئەورووپا و دوومین یاسا لەسەر ئاستی جیهان دوای یاسای بنەڕەتیی ئەمەریکا لە ١٧٨٧ دەناسرێت لە سەردەمی کۆماری هاوبەشی هەردوو گەلانی پۆڵۆنیا و لیتوانیا لە ٣ی گوڵانی ١٧٩١ ڕاگەیەندراوە و پەسەند کراوە. لە پیرۆزبایینامەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و دۆستانەکانی نێوان کوردستان و پۆڵۆنیا کراوەتەوە وەک دوو هاوبەشی گرنگ لە هەموو بوارەکانی جێی بایەخی نێوان هەردوو نەتەوە کە مێژووییەکی هاوشێوەیان هەیە لە ژێردەستەیی و داگیرکردنی وڵاتەکانیان و شۆڕش و ڕاپەڕین و خەباتی خوێناوی لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆییدا. وێڕای هیوای سەرکەوتن و بەختەوەری و پێشکەوتن بۆ گەلی پۆڵۆنیای دۆست، سوپاس و ستایشی پشتگیری و هاوکارییەکانی گەل و حکوومەتی کۆماری پۆڵۆنیا کراوە بۆ ئەزموونی دیموکراسی و بووژانەوەی هەرێمی کوردستان و بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ئاوارە و دانیشتووانی هەرێم، هەروا لە پشتگیریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نیودەوڵەتی لە شەڕی تێکشکاندنی تێرۆریستان لە کوردستان و ناوچەکەدا.

شایانی باسە، یاسای بنەڕەتیی ٣ی گوڵانی ١٧٩١ی پۆڵۆنیا کە پێش (٢٣٠) ساڵ لەمەوبەر پەسەند کراوە، لە ڕووی مێژوویییەوە بەهایەکی مەزنی هەیە و بە یەکەمین یاسای بنەڕەتی لەسەر ئاستی ئەورووپا و بە دووەمین یاسا لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت دوای یاسای بنەڕەتیی ئەمەریکا کە لە ١٧٨٧ پەسەند کراوە.                       .

هەردوو نەتەوەی پۆڵۆنیا- لیتوانیا لەو سەردەمەدا کۆمارێکی یەکگرتووی بەهێزیان دامەزراندبوو و بە شێوەی کۆنفدراڵی هەردوو نەتەوەی پۆڵۆنیا و لیتوانیا یەکیان گرتبوو لە نێوان ساڵانی (١٧٨٩-١٧٩٢) وەک زلهێزیک لە ئەورووپا دەبیندرا کە خاوەن سنوورێکی فراوان بووە و سنووری وڵاتەکەیان لەسەر دەریای باڵتیک لە باکوور تاوەکوو سەر دەریای ڕەش لە باشوور درێژ دەبووەوە.

دوای پەسەندکردنی یەکەمین یاسای بنەڕەتی لە ٣ی گوڵانی ١٧٩١ لە ئەورووپا وڵاتانی زلهێزی ئەو سەردەمەی هاوسێی کۆماری هەردوو نەتەوە (پۆڵۆنیا – لیتوانیا) کە بریتی بوون لە زڵهێزەکانی (ڕووسیا، پرۆس، نەمسا- مەجەر) کەوتنە جەنگ و ملمڵانێ بۆ دژایەتیکردن و هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی کۆمارەکە و لەباربردنی یەکەمین یاسای بنەڕەتی لە ئەورووپا کە بە مەترسیان دەزانی بۆسەر سەقامگیریی وڵاتەکانیان. لە ئەنجامی شەڕ و داگیرکاری و پەلاماردانی کۆمارەکە لەلایەن هەرسێ زڵهێزەوە، لە ١٧٩٥ وە پۆڵۆنیا بۆ ماوەی (١٢٣) ساڵ سەربەخۆیی خۆی لەدەست دا و خاکەکەی داگیر و دابەش کرا بەسەر زڵهێزەکانی ئەو سەردەمەی ئەورووپا کە (ڕووسیا، پرۆس، نەمسا- مەجەر) بوون کە بە کردەوە کارکردن بە یاسای بنەڕەتیی ٣ی گوڵانی ١٧٩١ لە ڕووی یاسایییەوە لە ساڵانی ١٧٩٥ بە تەواوەتی بە داگیرکردنی پۆڵۆنیا گرنگیی خۆی لەدەست دا و سیستەمی حوکمڕانی و دیموکراسی و کۆنفێدراڵیی نێوان هەردوو نەتەوەی پۆڵۆنیا و لیتوانیا هەڵوەشێندرایەوە. بەهاکانی یاسای بنەڕەتیی ٣ی گوڵانی ١٧٩١ لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی یەکەم دووبارە بەهەند وەرگیران کاتێک لە ١١/١١/١٩١٨ کۆماری پۆڵۆنیا دوای ١٢٣ ساڵ داگیرکردن و دابەشکردنی وڵاتەکەیان توانی بە سوودوەرگرتن لە ئەنجامەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی کۆماری پۆڵۆنیا و لە داڕشتنەوەی یاسای بنەڕەتی و یاساکانی تر، یاسای بنەڕەتی ٣ی گوڵانی ١٧٩١ بکاتە بناغەی داڕشتنەوەی یاسای بنەڕەتی لە کۆماری پۆڵۆنیای دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە پەسەندکردنی ماف و ئازادی و دیموکراسی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان و بە تایبەتی لە نەهێشتنی جیاوازیی ڕەگەزی و جێندەری، کە پۆڵۆنیا لەسەر ئاستی جیهان بە وڵاتە پیشەنگەکان دادەنرێت لە گرنگیدان بە ڕۆڵی ئافرەتان و دەنگ و هەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمان و ئۆڕگانە حکوومییەکان و هەروەها بە یەکەمین وڵاتی ئەورووپایی هەژمار دەکرێت کە مافی دەنگدان و خۆپاڵاوتنی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ئافرەت پەسەند کرد و لە کۆماری پۆڵۆنیا بۆ یەکەمین جار ٨ ئافرەتی چالاکی سیاسی کاندیدی هەڵبژاردنەکان بوون لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ١٩١٩/ ١٩٢٠دا. لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپای ئەو سەردەمە ئافرەتان تەنانەت مافی دەنگدانیان نەبووە.

کۆماری پۆڵۆنیا لە وڵاتە گرنگەکانی ئەورووپا هەژمار دەکرێت کە توانیویەتی دوای (٢٣٠) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر یەکەمین یاسای بنەڕەتی لە وڵاتەکەیان و (١٢٣) ساڵ داگیرکاری و دابەشکردنی وڵاتەکەیان بەسەر زڵهێزەکانی ئەورووپادا و تێپەڕبوونی (١٠٣) ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کۆماری پۆڵۆنیا و (١٧) ساڵی ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا و هەروەها (٢٢) ساڵی ئەندامێتی لە پەیمانی ئەتلانتیکی ناتۆ و چالاک لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی تر، سیاسەتێکی ژیرانە لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان پەیڕەو بکات و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ هاووڵاتیانی بێنێتە دی و ببێتە خاوەن پێگەیەکی گرنگ بە تایبەتی لەسەر ئاستی ئەورووپا.

ژمارەی دانیشتووانی کۆماری پۆڵۆنیا لە (٣٨) ملیۆن کەس نزیک بووەتەوە، بەڵام ئێستا بە ڕێژەی (٢١) ملیۆن پۆڵۆنی لە دیاسپۆرا دەژین و لە هەر ٤ کەس یەکێکیان لە دەرەوەی وڵات دەژیت، پۆڵۆنییەکانی دیاسپۆرا توانیویانە بە باشترین شێوە خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگاکانی تری جیهان بگونجێنن و خاوەن دامەزراوەی گرنگن لە تاراوگە و کاریگەرن لە ڕووی سیاسی و ئابووری و لۆبیگەرییەوە بۆ وڵاتەکەیان و بە باشترین شێوە خۆیان گونجاندووە لەو وڵاتانەی لێی دەژین.

کۆماری پۆڵۆنیا ئەندامە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی تیرۆر و پشتیوانی و هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پیشمەرگە، هەروەها پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی و دۆستانەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و خاوەن کۆنسووڵگەری گشتییە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

وێنەی شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لە کاتی پیرۆزباییکردن لە باڵوێز و کۆنسووڵی گشتیی کۆماری پۆڵۆنیا، لە مەراسمی ڕۆژی ئاڵا لە ٩/٥/٢٠١٩ لە باڵاخانەی کۆنسووڵگەری پۆڵۆنیا – لە هەرێمی کوردستان."


 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 22:09:00

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى د. كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان بڵاوکردەوە و بە "سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر" ناوی دەبات.

 
مەسروور بارزانی: عێراقێکی بەهێز، پێویستی بە کوردستانێکی بەهێز هەیە

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دھۆک-KDP.info- مەسروور بارزانی لە ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دھۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە عێراقێکی بەھێز پێویستی بە کوردستانێکی بەھێزە؛ ئاماژەشیدا زیاتر لە ھەزار مووشەک و درۆن ئاراستەی ژێرخانی ھەرێم کراون بەڵام خۆڕاگر بوون، و پابەندبوونی حکوومەتی بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا دووپات کردەوە؛ باسی لەوەش کرد، کاتێک جەنگی ھورمز دەستیپێکرد ھاوکاری ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بوونە.

 
نێچیرڤان بارزانی: دەستکەوتی زۆر بەدەستهاتوون و شانازییان پێوە دەکەین

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 19:09:35

دھۆک-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، گوتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر رۆڵی گەنجان لە داهاتووی وڵاتدا و جەختی لەوە کردەوە، وڵاتی پێشکەوتوو لە هەڵەکانی راناکات، بەڵکو گفتوگۆیان لەسەر دەکات و چارەسەریان دۆزێتەوە.

مەسروور بارزانی، بەشە ناوخۆیی کوڕانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک دەکاتەوە

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 17:09:28

دھۆک-KDP. info-  ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری دھۆک،  بەشە ناوخۆیی کوڕانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان دەکاتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact