Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 29 SEP 2026 18:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه‌
| KDP.info


به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/5/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و مه‌ترسییه‌كانى، كێشه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پاراستنى ئازادییه‌كان و ته‌باییى ناوخۆیى كرایه‌وه هاوڕا بوون كه‌ ته‌حه‌دییه‌كان و دۆخى ناوخۆ، عێراق، ناوچه‌كه‌ و جیهانیش‌ ده‌خوازێت هه‌رێمى كوردستان یه‌كڕیز و ته‌با بێت.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ن هه‌موو هه‌وڵێك له‌م پێناوه‌دا بخه‌نه‌ گه‌ر و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان شوێنى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو بیروبچوونه‌ جیاوازه‌كان و لایه‌ن و پێكهاته‌كان بێت و ئامانجى هاوبه‌شى هه‌مووان پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و باشتركردنى ئه‌زموونه‌كه‌ى بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان به‌ ئه‌رێنى و جددى له‌ قه‌ڵه‌م دا و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن‌ هه‌موو و هێز و پێكهاته‌كانه‌وه‌ پشتگیرى له‌و هه‌وڵانه‌ و له‌و ئاراسته‌یه‌ بكرێت كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌موو لایه‌كدایه‌.

له‌باره‌ى پرسى ده‌ستووریشه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێویسته‌ هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ده‌ستوورێكى سه‌رده‌میانه‌ و پێشكه‌وتوو بێت كه‌ به‌شداریى هه‌مووانى تێدا بێت و خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و ئێستا و داهاتووى وڵات و گه‌لى كوردستان بپارێزێت و له‌گه‌ڵ دنیاى پێشكه‌وتوو بگونجێت. بۆ ئه‌مه‌ش به‌ پێوست زانرا دید و بۆچوونى ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان و چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌ ئاماده‌كردنیدا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ تا دوا جار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گاته‌ ئه‌نجام.

دواى كۆبوونەوه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی لە وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەیان و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: “ئەمڕۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانمان كرد و دوای ئەوەش سەردانی برادەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین، سەرێك لە حزبی سۆشیالیستیش دەدەین. وەك خۆتان دەزانن پێشتریش كۆبوونەوەیەكمان لە سەرۆكایەتیی هەرێم ئەنجام داوە و تیایدا بڕیارمان دا سەردانی حزبەكان بكەین، لەگەڵ حزبەكان هەوڵی جددی بدەین ئەو كێشانەی لەناو هەرێمی كوردستان هەیە كەمی بكەینەوە و هەوڵیش بدەین لەسەر پرسی دەستووری هەرێمی كوردستان هەندێك بیروڕا لەگەڵ حزبەكان ئاڵوگۆڕ بكەین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لە سلێمانی چاومان بە برادەرانی بزووتنەوەی گۆڕان كەوت و دواتریش یەكێتی لەسەر هەمان پرس دەبینین.”

دەربارەی یەكدەنگیی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڕێزیان ڕایگەیاند “شێوە و سیستمی هەڵبژاردن بەو شێوەیەك نییە هەر لە ئێستاوە هاوپەیمانی دروست بكەی، له‌وانه‌یه‌ ئەوە زۆر دەگمەن بێت، بەڵام بێگومان دوای هەڵبژاردنیش پێویستە كۆدەنگی هەبێت، پێویستە هەموو حزبەكان چوارچێوەیەك بۆ هاریكاری بدۆزنەوە چونكە ئەوەی ئاشكرایە ئه‌وه‌یه‌ ئەگەر پێكه‌وه‌ بین دەتوانین هەندێك لەو دەسكەوتانەی خۆمان لە بەغدا جێبەجێ بكەین، بەڵام ئەگەر پەرتەوازە بین بێگومان هەرێمی كوردستان زەرەمەندی یەكەم دەبێت و هەموو هەوڵی سەرۆكایەتیی هەرێمیش بۆ ئەوەیە بتوانین ئەو یەكڕیزییە دروست بكەین”.

 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخری یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU) کرد

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 18:09:00

ھەولێر-KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە سەرۆکی فەخری یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU)کرد، لە کۆبوونەوەکەدا لۆرد مایکل ئاشکرۆفت ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ نەکراوە و دەبێت بەھەمووان ھاوکاربین بۆ گۆڕینی ئەو بۆچوونە لەنێو دامەزراوە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و پیشانی بدەین کە کوردستان جێگایەکی ئارام و سەقامگیرە.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 16:09:37

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد.

 
پارتی داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد لە پردێ دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 15:09:37

کەرکووک-KDP. info-  مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە رووداوی شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد لە پردێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکات.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی چین دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 15:09:35

ھەولێر-KDP. info-  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/29، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیى چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جۆن، کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 14:09:56

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/29، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمه‌دار و کەسایەتیی دیارى بەریتانی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact