Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 11 OCT 2026 12:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

باڵه‌خانه‌یه‌کى نوێ بۆ پاراستنى شوێنه‌وار و ده‌ستنووس و کتێبخانه‌ى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى دروست ده‌کرێت
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- وه‌زیرى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌یه‌کى نوێش بۆ پاراستنى شوێنه‌وار، ده‌ستنووس و کتێبخانه‌ى مزگه‌وته‌که‌ دروست ده‌کرێت. ده‌شڵێت، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ نوێژى جه‌ژن و سێ ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ڕێنماییى نوێ ده‌رده‌چێت.

ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه ٣-٥-٢٠٢١‌، پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى شارى سلێمانى کرد و له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "له‌پێناو پاراستنى کتێبخانه‌ى ئه‌وقافى سلێمانی، له‌سه‌ر بڕیارى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌ و که‌موکووڕییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش بۆ گرنگیپێدانى زیاترى لایه‌نى زانستى و له‌پێناو پاراستنى ده‌ستنووس و ئه‌و دۆکیۆمێنت و کتێبانه‌ى که ‌له‌نێو مزگه‌وته‌که‌دا هه‌ن، باڵه‌خانه‌یه‌ک دروست ده‌کرێت که‌ ڕۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ پاراستنیان، ئێستا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌ ڕێگه‌ى لێژنه‌یه‌کى پسپۆڕه‌وه‌ سه‌رجه‌م ده‌ستنووسه‌کانى کتێبخانه‌کە به‌ شێوه‌یه‌کى زۆرباش چاک ده‌کاته‌وه‌ و له‌ له‌ناوچوون ده‌یانپارێزێت".

هه‌ر له‌ میانى کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، وه‌زیرى ئه‌وقافى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد: "له ‌پڕۆژه‌یاساى بوودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى ٢٠٢١ بوودجه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دیاری کراوه‌ بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ و بنیادنانى شوێنى ئایینیى نوێ و دواى په‌سه‌ندکردنى له‌ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌کان ده‌که‌ونه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.''

سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوونى مزگه‌وته‌کانیش له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به ‌مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان و هه‌روه‌ها کردنی نوێژى جه‌ژن، پشتیوان سادق ڕوونی کرده‌وه‌: "له ‌ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کانیان بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتییان بووه‌ بۆ ڕێگریکردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و  ٩٩٪ى مزگه‌وته‌کانیش پابه‌ندى بڕیاره‌کان بوون، له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا بۆ کردنی نوێژى جه‌ژن و سێ ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ڕێنماییی نوێ ده‌رده‌چێت".

ئەرسەلان ئەحمەد

 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact