Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 02:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری گواستنەوە: لیژنەیەکی تایبەت کار لەسەر پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک دەکات
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- فڕۆکەخانەی دھۆک زەویی بۆ دابین کرابوو و بڕیار بوو پێش قەیرانی دارایی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بەڵام پڕۆژەکە تا ئێستا بە کردار نەچووەتە بواری جێبەجێکردن. وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، مەلەفی فڕۆکەخانەی دھۆک لە وەزارەتە و لیژنەیەکی تایبەت پێداچوونەوەی بۆ دەکات.

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەلەفی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک لە وەزارەتی گواستنەوەیە و لیژنەیەکی تایبەت بۆ ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک پێک ھاتووە، بەپێی یاسا لیژنەکە کاری خۆی دەکات و ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن، ئێستا پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە."

ئانۆ جەوھەر ڕوونی کردەوە: "کارکردن لەسەر پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تا دەگەینە قۆناغی کۆتایی و ھەرکاتێک لیژنەکە گەیشتە قۆناغی کۆتایی ھەڵسەنگاندنی خۆی کرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە ئەوکات ئێمە وردەکاریی دەستپێکردنی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین، لەبەر ئەوەی کاتەکەی دیار نییە، چونکە دەستپێکردنی پڕۆژەکە پەیوەستە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەکە دەکات.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact