Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 SEP 2026 04:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە دھۆک یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێکاران دروست دەکرێت
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆک نزیکەی ١٥ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێکاران دروست دەکرێت و بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی دھۆکیش دەڵێت، یەکەکان بە شێوەی قیست بە کرێکاران دەدرێت.

وڵات ئەمین، سەرۆکی سەندیکای کریکارانی کوردستان لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کرێکاران ئامادەیە و چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندیین بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت و بخرێتە واری جێبەجێکردن، پڕۆژەکە ١٠ ھەتا ١٥ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و تایبەت دەبێت بە چینی کرێکاران لە سنووری پارێزگای دھۆک."

بەرپرسەکەی سەندیکای کرێکاران دەشڵێت: "پڕۆژەکە ئێستا لە بەردەستی سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنانە بۆ ئیمزاکردن و دواتر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

ولات ئەمین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە سنووری پارێزگای دھۆک ٨٠ ھەزار کرێکار ھەن و یەکەکانی نیشتەجێبوونیش سەرەتا بۆ ئەو کرێکارانە دەبێت کە کرێنشینن و بە شێوەی قیستی درێژخایەن بەسەر کرێکاراندا دابەش دەکرێت، چونکە ئێمە ڕەوشی داراییی کرێکارانمان لەبەرچاو گرتووە."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆخی وڵات تاوتوێ ده‌که‌ن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 21:09:44

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٩/١٠، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ھەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوون و بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەردانی ھەولێریان کردووە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر دەکاتەوە.

لە ھەولێر یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز ڕاگیرا

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 19:09:50

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی مەراسیمێک بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێوەچوو. 

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 19:09:04

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کرد بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

وەزیری پێشمەرگە: ئەمڕۆ پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتاییهات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 18:09:56

ھەولێر-KDP. info-  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن ڕادەگەیەنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact