Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 11:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد كە لە به‌ڕێزان باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سه‌ركونسوڵی گشتیى ئێران لە هەولێر، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژماریه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی له‌ په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، به‌ بایه‌خه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕأى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژویییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ی كرانه‌ سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانیی باش، له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه‌.

تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 10:10:35

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی جەما، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕۆحانی و کەسایەتییانی ئاینیی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان کرد.

 
گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئامێزی نیشتمان

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 10:10:42

شێخ ستار عەواڵانی

 
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ پیرۆزبایى له‌ ئێزدییان ده‌كات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 09:10:05

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەماوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی هاووڵاتییانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و جەختی لەسەر پاراستنی مافەکانیان و بەردەوامیی پێکەوەژیان کردەوە.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact