Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 15 OCT 2026 23:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عارف روشدی بۆ KDP: کۆنگرەی پارتی لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆنگرەی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی داھاتوودا و لەو وادەیەی بۆی دیاری کراوە، لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت و، ئامادەکارییەکانیش بۆ کۆنگرەکە تەواو بوونە.

عارف روشدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو خۆی ماوە و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، کە ئەو وادەیەی دیاریش کراوە، 26ی 5ی ئەمساڵە.

روشدی گوتیشی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام سەرقاڵی ئامادەکارییەکان بووە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە و، ئامادەکاریی تەواویشی بۆ کراوە و تەنھا چاوەرێی وادەکە دەکەین، بۆ ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی کۆنگرە بکرێت، چونکە کۆنگرە زۆر پێویستە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، بڕیارە کۆنگرەی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەکچۆن پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو، لە دھۆک ئەنجام بدرێت.

بڕیار بوو پار ساڵ کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە ھۆی تەشەنەکردنی نەخۆشیی کۆرۆناوە، بۆ ئەمساڵ دوا خرا و تا ئێستا بڕیارە مانگی داھاتوو کۆنگرەکە بەڕێوە بچێت.

 

بڵند ئیبراھیم  

 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact