Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 15 MAY 2026 03:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سێ پڕۆژەی گەورەی خانووی شووشەیی لە ھەرێم جێبەجێ دەکرێن
| KDP.info


 
ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرێبەست بۆ دروستکردنی سێ پڕۆژەی خانووی شووشەیی ئەنجام دراوە و لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، کە ئەگەر تەواو بکرێن، پێویستمان بە بەرھەمی دەرەوە نابێت و پێداویستیی ناوخۆ دابین دەکات.
 
حوسێن حەمەکەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ھەرێمی کوردستان سێ پڕۆژەی خانووی شووشەیی جێبەجێ دەکرێن، کە وڵاتی ھۆڵەندا پڕۆژەکان لە رێگەی کۆمپانیایەکی ئوردنی ئەنجام دەدات و گرێبەستی پڕۆژەکانیش کراوە و کارمەندانی ئێمەش لە ئوردن خولێکی راھێنانیان ئەنجامداوە".
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕوونیشی کردەوە: "پڕۆژەکان لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ئەنجام دەدرێن و ھەر پڕۆژەیەکیش لەسەر رووبەری ٥ھەزار دۆنم زەوی کەمتر نیە و ھەموو جۆرە پێداویستییەکی تێدایە، کە بە ئامێری پێشکەوتوو ئەنجام دەدرێت و ھەمووی ئۆتۆماتیکە".
 
کوتیشی: "بە دروستکردنی ئەو سێ پڕۆژەیە، پێداویستیی ناوخۆ لە بەرھەم پڕ دەکرێتەوە و پێویستمان بە بەرھەمی دەرەکی نابێت، چونکە پڕۆژەی زۆر گرنگن بۆ ھەرێمی کوردستان".
 
بڵند ئیبراھیم



دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی فالح ئەلزەیدی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

 
د. بەشیر حەداد بۆ KDP.info: وتاری سبەی هەینی مزگەوتەکان بۆ سێ پرس تەرخانکراوە

THURSDAY, 14 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی بۆردی وتاری ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ، مامۆستایانی ئاینی ڕاسپێردراون وتارەکانیان بۆ سێ تەوەر تەرخان بکەن، چونکە کۆمەڵگە پێویستی بەو سێ پرسە ھەیە ھۆشیاربکرێنەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەکات بەھۆی کۆچی دوایی کاروانی کوڕیان و ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

 
ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کوڕی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (مومتاز حەیدەری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و کابینەکەی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact