Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2026 03:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوچەكە و گەڕانەوەی باڵانسی ھێز لە نێوان جەمسەرە جیاوازەكاندا
| KDP.info


محەمەد عەلی

لە دوای ٢٠٠٣ و دەستپێكردنی بەھاری عەرەبی و گۆڕینی زۆرێك لە حكوومەتەكان لە وڵاتانی عەرەبی، دۆخێك هاتە كایەوە، كە كاریگەرییەكی تەواوی لەسەر گۆرینی باڵانسی ھێز لە ناوچەكەدا ھەبوو، بە جۆرێك لە بەرامبەر لاوازبوونی ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی، ھەژموونی ئێران و دواتر توركیا بە تەواوی فراوان بوو، بەڵام ئێستا خەریكە ھاوكێشەكان بەو ئاراستەیەدا دەگۆڕێن، كە ھەمووان بگەڕێنەوە بۆ ھەمان قاڵبی پێشووتری خۆیان.

لە ماوەی ڕابردوودا، وڵاتانی عەرەبیی سووننە، زۆرترین زیانیان لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا بەركەوت، بەڵام لە ئێستادا ھەنگاوەكانیان بە ئاراستەی گەڕانەوەیانە بۆ پێگەی پێشوویان، بە شێوەیەك، سەرەتا بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ھەنگاویان نا و، دواتر گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی ھاوبەش و نەھێشتنی گرژییەكانی نێوان وڵاتانی كەنداو و خۆیان، ئینجا كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانە جۆربەجۆرەكانی یەكە بەیەكەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی  ڕووبەڕووی شەڕ و دەستێوەردانی فراوانی وڵاتانی ھەرێمی و نێودەڵەتی بوونەتەوە، ئەمەش دەكرێت وەك سەرەتایەك  ھەژمار بكەین بۆ كەمكردنەوەی ڕۆڵی ئێران و توركیا لە ناوچەكەدا. 

پڕۆژەی شامی نوێ، كە خۆی لە ھاوكاری وھەماھەنگیی سێقۆڵیی نێوان (ئوردن و میسر و عێراق)ـدا دەبینێتەوە، بە ئاراستەی پاڵپشتیی حكوومەتی عێراق و چاككردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدایە، كە بێگومان تێپەڕاندنی یاسای بودجەش لە پەرلەمان، بۆ ھەمان مەبەستە، هەروەها ئەمەریكاش لەم بارەیەوە تەواو پاڵپشتیی ئەم ھەنگاوانە دەكات، ئەوەتا پێشنیازی ژووری بازرگانی ئەمەریكی- عێراقی، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە غازی سرووشتیی ھەرێم بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی عێراق و فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی ئوردن - میسر لە بەرامبەر وەبەرھێنانی كۆمپانیاكانیان لە عێراق، ھەژموونی ئێران و توركیا تەواو لەسەر بەغدا  كەم دەكاتەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی ڕۆڵێكی باشی لە گێڕانەوەی پێگەی بەغدا لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووریدا دەبێت.

ڕۆڵی سعوودیەش زۆر كاریگەرە لەم ھەنگاوانەدا، كە ھاوكار بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەمەش كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ساڕێژبوونی برینە ئابوورییەكانی وڵاتانی عەرەبی بە گشتی دەبێت، ھاوكات ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن، ھەنگاوێكی ترە بەرەو ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دەكرێ بە ھەوڵێكیش ھەژمار بكرێت بۆ دوورخستنەوەی حوسییەكان لە ھەژموونی ئێران، سەردانی سەرۆكوەزیر (مستەفا كازمی)ـیش بۆ سعوودیە و ئەنجامدانی چەندین گرێبەست، ھەنگاوێكی ترە بە ئاراستەی پاڵپشتیكردنی حكوومەتی نوێی عێراق، كە كاردانەوەی میلیشیا شیعەكان بە نمایشی سەربازی و ھەڕەشەكان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە.

توركیاش باش لەم ھاوكێشە نوێیەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووە، لەبری زیندووكردنەوەی ئیمپراتۆرییەتی كۆن، سەرقاڵی پاراستنی پێگە كۆنەكەیەتی، بۆیە ھەموو ھەوڵێكی بۆ ئەوەیە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتە ئەورووپییەكان ئاسایی بكاتەوە، بە تایبەتی فەڕەنسا، ھاوكات لە سووریاش لەگەڵ ڕژێم و ڕووسیا خەریكی دانوستانە، هەروەها لە لیبیا و وڵاتانی كەنداویش، ھەژموونەكەی تەواو لە پاشەكشەدایە، لە عێراقیش لەبری فراوانخوازی، لە ئێستادا مەبەستیەتی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی بكات لە بەرامبەر فراوانبوونی ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبیدا، كە بە دڵنیاییەوە سووننەكان بەم ئاراستەیەدا ھەنگاو دەنێن،  بە جۆرێك لە ڕابردوودا لە ڕێگەی سووننەكانەوە پێگەكەی پاراستبوو.

سەبارەت بە ئێرانیش، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام و ڕووداوەكانی بەھاری عەرەبی، ھەژموونی ئەو وڵاتە تەواو فراوان بوو، بەڵام لە ئێستادا خەریكە دەگەڕێتەوە ھەمان قاڵبی  پێشووتری، بە تایبەتی دوای بێئومێدبوونی لە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا و ئەورووپییەكان بە سەركردایەتیی فەڕەنسا و فەرامۆشكردنی لەلایەن ھاوپەیمانە تاكتیكییەكەی ڕووسیا، ئەوەتا ئاراستەكەی بەرەو وڵاتی (چین) گۆڕیوە و گرێبەستی ٢٥ ساڵەی بە تاكە دەروازە سەیر دەكات بۆ دەرچوون لەو گۆشەگیرییەی تێیكەوتووە، بەو ھیوایەی یارمەتیدەری بێت لە ئاساییبوونەوەی دۆخە ئابوورییەكەی، ئەمە سەرباری لاوازبوونی ڕۆڵی لە یەمەن و عێراق و لە سووریاش، كە دەكرێ بڵێین، لە سفر نزیك بووەتەوە.

 




دوایین هەواڵەکان

وتەبێژی پارتی بۆ KDP: کردەوەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان عێراق بەرەو ھەڵدێر دەبەن

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ھێرشی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان مەترسیی گەورە بۆ سەر ئاییندەی عێراق دروست دەکەن و داواش دەکات لیژنەکان بە جیدی کارەکتەر و بکەرانی پشت ھێرشەکان دەستنیشان بکەن.

 
خانوو بۆ بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتی سپیلک دابین دەکرێت

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نەزھەت ئەحمەد ئەرگوشی کرد، بەڕێزیان وەک ئەرکێکی مرۆیی و بەخشین بۆ کەسوکاری شەهیدان، کۆمپانیای ماریانا حەوت خانووی نیشتەجێبوون پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتی سپیلک دەکات.

 
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بەرپرسانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوە.

پەیامی هاوپەیمانیی مەسیحی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- ھاوپەیمانیی مەسیحی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی بابلیی کلدانی ڕاگەیەدنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پاراستنی ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی گەلە ڕەسەنەکەیان لە خاکی میزۆپۆتامیا کردەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

TUESDAY, 31 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣/٣١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ھۆڵەندا ، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact