یونس حەمەد
وڵات یاخوود قەوارە چوارچێویەکی یاسایی کۆدەکاتەوە بۆ بەڕێوەبردن و گەشەسەندن و دواتر گەیشتن به دابینکردنی ئارامی بۆ تەواوی وڵات، لەم سوونگەدا هاوڵاتی به پلەی یەکەم سوودمەند دەبێت لە ئارامی و ئاسایشی وڵات، جا لێرەدا زۆرجاران لەملاو لەولا هەوڵی ئەوە دەدرێت که سەقامگیری و ئارامی وێڕای ئاژاوەگێری باڵ بەسەر وڵات یاخوود قەوارە بگرێت که دواجار دەستی دەرەکی به سانایی دەتوانێت جێگای خۆی لێ بکاتەوە و دەستیش لە کاروبار و جومگه گرینگەکانی دەوڵەت و میری وەربدات. چەند ڕۆژێك بەر له ئێستادا دەستێك وویستیان دەست بەسەر پاشانشینی ئوردن بگرن بۆ نانەوەی ئاژاوە وەک ئەوەی 10 ساڵ پێش ئێستا هەندێك له شەقامی عەرەبی گرتەوە، بەڵام هەر زوو ئەم دەستە ئاشکرابوون و دەستگیرکران که دواتر به پاڵپشتیەکی نێودەوڵەتی زۆرەوە وڵاتان پشتگیریان له دەسەڵاتی شەرعی پاشانشین کرد و بووە مایەی پاڵپشتی زیاتر بۆ ئایندەی ئوردن. وانە و خوێندنەوە بۆ ئەم پرسە گرینگه که سوودی لێ وەربگیرێت و هەیبەت و شکۆ بۆ وڵاتیش وەك پرسێک هەمیشە له پێشینەدا بێت، خزمەتکردن و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات له ئەستۆی دەسەڵاتی میری یه و روانگەی جێبەجێکردنی یاساکان دەتوانرێت وڵات له گێرەشێوێنی و ئاژاوە پاک بکرێتەوە، چونکه ئەگەر هەر دەسەڵاتێك کێماسی و کەمترخەم بوو لەم بابەتەدا ئەوە دەستە شاراوەکان دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ کردنەوەی دەرگای سیخوڕی و نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ماڵی گشتی و وێڕای دەست خستنه نێو دەستی دەرەکی، ئەمەش به زیان بۆ پرنسیپەکانی بەڕێوەبەردنی وڵات دەشکێتەوە و دواتر فەزایەك له نا سەقامگیری و نا ئارامی وڵات دەگرێتەوە و دەوڵەت و دەزگا یاساییەکانیش دەگەڕێنەوە خاڵی سفر که هاوڵاتی متمانەی به ئایندەی خۆی نامێنێت و هەروەها دەزگاکان دەکەونه ژێر پرسیار و وێڕای کاریگەرییە گرینگەکان لە جومگه دەسەڵاتدارییەکان کەم دەبنەوە. هەیبەتی وڵات بریتیە له چاوکراوەیی دەزگا پەیوەندیدارەکان و هەر جموجۆڵێکی نائاسایی ونایاسایی، پێویستە هەڵوەستەی لەسەردا بکریت، چونکه ئەو هەیبەتە که وڵات هەیەتی به چاوکراوەیی دام و دەزگاکان متمانه دەبەخشێتە تاک وکۆمەڵ، لەم چوارچێوەیەشدا ئارامی باڵ بەسەر ژیانی هاوڵاتیاندا دەگرێت، جا ئەوەی لە ئوردن روویدا وانەیەکە پێویستە بکرێتە پرێنسیپ بۆ بنچینه سەرەکیەکانی حکومڕانی، چونکه بوونی ئاژاوە و نا سەقامگیری شەقام دەرفەت دەداتە کەسانی سیخوور و بۆ ئاژاوەگێری سوودی لێوەردەگرن که دواتریش دەستە شاراوەکان دەگەنه ئەو شوێنه که دواتر هەر چ شکۆ و هەیبەتی وڵات هەیه لەناو دەبرێت و دەزگا سیخوڕیەکانیش بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆیان دەپێکن و گەلیش به زەرەر و زیانێکی زۆرەوە دێتە دەرەوە.
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
زهری نهوزاد
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.