Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 11:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاکسازیی خانەنشینیی پلە باڵاکان بەردەوامە
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان گوتی، چاکسازیی خانەنشینیی پلەباڵاکان بەردەوامە و ئێستا گەیشتوونەتە چاکسازیی لیستی ناوی ڕاوێژکاران و ھەرچینێک تەواو دەکەن بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز دەکەنەوە و ئەوان بڕیاری لێ دەدەن.

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، سەباح موخلیس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''چاکسازیی خانەنشینیی پلەباڵاکان بەردەوامە و ئێستا بەڕێوەبەرە گشتییەکان تەواو بوونە کە نزیکەی ٧٥٠ کەس بوون و ناوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکەینەوە و بۆیان ڕوون دەکەینەوە چەندیان نایاسایین و ئەوان بڕیاریان لێ دەدەن."

سەباح موخلیس گوتیشی: "دەست بە چاکسازیی خانەنشینیی ڕاوێژکاران دەکەین، چونکە تا ئێستا سێ چینمان تەواو کردووە، ئەویش دادوەران و بەڕێوەبەرانی گشتی و شارەزاکانن و ئێستاش لە قۆناغی چاکسازیی ڕاوێژکارانداین."

موخلیس باسی لەوەش کرد: "دوای ئەوە دەست بە چاکسازیی ناوی بریکاری وەزیر و وەزیرەکان و ئەندامانی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان و هەموو پلەباڵاکان دەکەین."

گوتیشی: "ئەوەی بەرێوەبەرە گشتییەکان کاتی خۆی ٨٠% مووچەیان وەردەگرت، ئێستا دوای ھەموارکردنەوە ٦٠%ی مووچەیان پێ دەدرێت."

باسی لەوەش کرد: "چاکسازیی لیستی ناوی پلەباڵاکان بەردەوام دەبێت تا چاکسازی بۆ هەموویان دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP.info: متمانەی هاووڵاتیان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئاسانتر کردووە

TUESDAY, 07 JULY 2026 10:07:00

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو هەرچی باشتر خزمەتکردن بە هاووڵاتیان، پردێکی پتەوی پەیوەندی لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتیاندا دروست کراوە، ئەوەش بەهۆی بەهێزبوونی متمانەی دوولایەنەیە، کە ئەنجامی ئەرێنی لە ئاسانکردنی ناساندن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران هەبووە.

 
پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact