Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 SEP 2026 08:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى هۆڵەندا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز مایکل ڕێنتەنار، باڵیۆزى هۆڵەندا لە عێراق، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ هۆڵەندا، دەرفەتى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، ڕۆڵى هۆڵەندا لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش، گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان و پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراق، تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دەربڕینى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستان بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى هۆڵەندا لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشدا، دووپاتى کردەوە کە بۆ ڕەخساندنى زەمینەیەکى لەبارتر بۆ ڕاکێشانى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى بیانى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، ئاسانکارى و یاساى هاندەر و چاککردنى دۆخى بانکدارى پێویستە و لەمبارەیەوە دەبێ هەنگاوى باشتر بهاوێژرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز هانز ئاکەربووم، کونسوڵى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، دۆخى ڕۆژنامەگەرى و ئازادیى ڕادەبڕین لە عێراق و هەرێمى کوردستان، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق و گرنگیى ڕۆڵى چاودێریى نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیى ئەورووپا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە هەڵبژاردنەکاندا، پرۆسەى چاکسازى لە عێراق و هەرێمى کوردستان، پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ڕێکار و هەوڵەکان بۆ باشترکردنى دۆخى ئابووریى عێراق و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، خرانە بەر باس.




دوایین هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، بەھۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

 
هەیبەت حەلبووسی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- ھەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە شاعیری بەناوبانگی کورد (لەتیف ھەڵمەت) دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی شاعیری بەناوبانگی کورد (لەتیف ھەڵمەت) دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوژینیان.

 

قاسم ئەعرەجی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 16:09:37

بەغدا-KDP.info-  راوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دواییی شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 15:09:38

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی و هاوخەمیی قووڵی خۆی دەربڕی.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact