Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 14:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕوونكردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد روونکردنەوەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لەبارەی گرژی و پێكدادانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا، دیسان كەجەكە لە بەیاننامەیەکیدا کەوتووەتە بڵاوكردنەوەی قسەی بێ بنەما و تۆمەتبەخشینەوە لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان.

وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانە، جەخت لەوە دەكەینەوە كە پارتی هیچ پەیوەندیی بە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنەوە نییە. لە ڕاستیدا، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای ڕاكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە. كە پەكەكە شەڕی توركیای لەناو خاكی توركیادا نەكردووە و بەردەوام لە هەڵاتندایە و خەڵكی تر بە دوای خۆیدا ڕادەكێشێت، پارتی چ تاوانێكی كردووە؟ 

دووپاتی دەكەینەوە كە پارتی پەیوەندیی بەم شەڕانەوە نییە و، هیچ ڕێگەشی لە پەکەکە نەگرتووە كە شەڕ بكات یان نا. کە شەڕیان پێ ناکرێ و هەر لە هەڵاتندان هیچ خەتای پارتی نییە و با واز لەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بهێنن. پەکەکە خۆی باش دەزانێ کە ئەگەر پارتی بە ڕاستی دەستی لەو شەڕانەدا هەبووایە، پەکەکە لە دۆخێکی خراپتردا دەبوو.

پێمان وایە باشترین چارەسەری بۆ ئەو ناسەقامگیرییە ئەوەیە كە پەكەكە بەڵای خۆی لە كۆڵی هەرێمی كوردستان بكاتەوە و چیتر نەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكدانی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ـی شوباتی ٢٠٢١
 




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact