Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 20:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئێران چی لە بارزانی دەوێ؟
| KDP.info


تەنیا کوردی

داعش ھێزێکی گەورەی تیرۆر کە ھاتن و دەرکەوتن، راپۆرتە ھەواڵگرییەکانی ئەمەریکا دەیانگوت بۆ تێکشکاندنی ئەم ھێزە پێویستە سوپایەکی گەورەی سەد ھەزار کەسی لە جەنگاوەری تایبەت و بە چەکی پێشکەوتوو و بە پاڵپشتی ئاسمانی قاچیان بخەنە سەرزەوی و لە دژیان بجەنگن ئەوکاتە رەنگە داعش بوەستێنرێت.

ھێزێک کە ژمارەی تیرۆریستانی لەسەرووی سەدان ھەزار کەس بوو، ھێزێک کە پڕبوو لە شارەزایی تەکنۆلۆژیا، چەکی پێشکەوتوو و تانک، رۆکێت و خاوەنی نەوت، ھێزێک کە لە بەشێکی ستراتیژی گەورەی سووریا و عێراق حوکمی دەکرد و رووبەڕی ژێردەستی جیوگرافیای داعش گەورەتر بوو لە دەیان وڵاتی ئەورووپایی.

ئەم ھێزە خاوەنی تەواوی چەکی پێشکەوتووی ئەمەریکایی بوون.

ئەم ھێزە لە پڕێک کە سوکانی سەربازی بۆسەر مەخوور و لەوێیشەوە بۆسەر ھەولێر سوڕایەوە، پێشمەرگە وەک ئەوە وابوو بە تفەنگێکی ژەنگاویەوە گوللە لە ئەبرامز بگرێ، بەبێ ئیمکانیاتی چەکی پێشکەوتوو، ئاساییە کە پێشمەرگە لە ھەنگاوی یەکەمدا نەیتوانی ئەم ھێرشە تیروریستییە بوەستێنێ، ئاساییە لە جەنگدا تۆ نەتوانی ھێزێکی راھێنراوی گەورەی تیرۆریستی لەیەکەم پەلاماردا رابگری.

بە چەکێک پێشمەرگە شەڕی کرد کە جۆری چەکەکان مۆدێڵی کۆنی بەسەرچوویی شەڕ بوون، بەڵام ورەی پێشمەرگە بە جۆرێک بوو لە شکاندنی داعشدا کە گەورەتربوو لە قەبارەی ئەو چەکەی لە شانی بوو، راستە ھاوکاری ھاوپەیمان ھەبوو، راستە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی قاسم سلێمانی ھاتن بۆ ھەولێر، بەڵام کۆمەک و یارمەتییەکانیان باشتر نەبوون لەو چەکەی پێشمەرگە لە شانی بوو یان بەدەستییەوە بوون.

بارزانی ئاساییە بۆ ھاوکاری شکاندنی داعش، ھاواری ھەموو جیھان بکات، بەڵام ئەو دەمێک بوو ھێزی پێشمەرگەی بەسەر دەکردەوە و دەمێک لە زەنگێکی وەھا مەترسیدار مرۆڤایەتی ئاگادار دەکردەوە کە ناوچەکە بەرەو ھەڵدێر دەچێت، ھەروەک پێش کەوتنی مووسڵ ئەم مەترسیەی بۆ عێراق و وڵاتانێک بەیان کرد، بەڵام ئێران، لێیان تێکچووە کە دەڵێن بارزانی ھاواری کرد کەس بەھانای نەھات، بارزانی پێش ھاتنی داعش ھاوارێکی مرۆڤایەتی کرد لە کەوتنی ناوچەکە، بەڵام کۆمەڵێک دەستی ئیقلیمی و دەوڵی تێکەڵبوون کە بەرژەوەندیان لە گەمەکە دەخرایە مەترسی بۆیە بەھانای بارزانی نەھاتن.

بارزانی لە داستانی خواکوڕکدا ورەی دایە پێشمەرگە کە بجەنگن و ئەم جەنگینە بەرھەمێکی گەورەی راپەڕینی لێ دروستبوو، ھەمان شت لە شەڕی داعش ورەی دایە پێشمەرگە دووبارە بجەنگن، بەرھەمێکی گەورەی لێ دروستبوو کە ئوستورەی داعشی شکاند و کورد جاڕی ریفراندۆمی دا..بارزانی و سەرکەوتن مێژوو و پاشخانێکی قوڵیان ھەیە، ئەوەی ئێران وەک منەتێک بە ئێمەی دەفرۆشێ لە ڕێگەی کورتە فیلمێکەوە خۆزگە بەشی دووەمیشی لەگەڵ بووایە کە چۆن قارەمانی نێو فیلمەکە لە شەڕی پردێ و سحێڵاو مەحودیە لە پشتەوەی حەشدەوە دەھات و دەچوو.

ئێران کاتی خۆی بە حەسەن نەسروڵڵایش منەتێکی قاسم سلێمانی لەسەر کردین، لە ئێستایشدا بە ڕێگەی ھۆلیودی ئیتلاعات منەتێکی ترمان لەسەر دەکات کە گوایە ئەوان نەیانھێشت ھەولێر بکەوێ، خۆ لەمکاتدا ھەولێرییەک گوتی با داعشەکان بێن، بە یەکەی یەک بەرد دەتوانین داعش و بەچکە داعشەکانیش بشکێنین، ئەمە ورەی ھەولێر بوو، دیاریش بوو ئەوەی داعشی شکاند لە مەخموور پێشمەرگە بوو، بەڵام ئێران دەیەوێ بە بارزانی بڵێ لەم گۆڕانگاریانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن دەمانەوێ دۆستمان بیت و بێیتە سەر ئەکاونتی ھاوپەیمانێتی ئێمە، دەیەوێ بڵێ ئەگەر وانەکەی ئەوا ئێمە مەحکومت دەکەین بەوەی کە تۆ ھۆکاری شکاندنی نەخشەی ھیلالی شیعەیت لە ناوچەکە دا..بەڵام ئایا بارزانی ئامادەیە ھەولێر بکاتە یەمەن؟ بیکات بە سووریا؟ بۆیە ئەمەی بەرامبەر بارزانی دەکرێ تەنیا ئامانج لێی فرۆشتنی منەتێکە کە ئێران دەزانێ بارزانی رادەست نابێ، بۆیە لە ڕووی شەڕی دەروونییەوە دەیانەوێ لە دەستکەوتەکانی کەم بکەنەوە و ئەم جۆرە شەڕە دەروونییەش لە سەردەمی سەدامدا بەرھەمی نەبوو، لە ئێستایشدا لە قۆناغی شاردا ھەر بەرھەمی نابێت.

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact