Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 05:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ڕۆژانە نزیکەی 1000 کەس لەم چوار قەزایە سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن دەکەن"
| KDP.info


سۆران -KDP.info- بەرپرسی ھۆبەی مەشق و ڕاھێنانی دەستەی باڵای كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سنووری دەڤەری سۆران ڕاگەیاند، ھاووڵاتییان ڕۆژانە سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن دەکەن بۆ پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان لە سنووری ھەرچوار قەزاکانی سۆران و چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر کە بەسەر 11 بنکەدا دابەش کراون و کارتی نوێیی دەنگدان دابەش دەکرێت .

ھێمن وەسمان، بۆ ماڵپەڕی  فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی بنکەکان دەکات ، بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان لە شوێنی دەنگدان، ھەروەھا ئەوانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە ڕۆژانە سەردانمان دەکەن، پرۆسەکە ئەنجام دەدەن و ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٥٠ کەس سەردانی بنکەکان دەکەن .

ھێمن وەسمان ئەوەیشی خستە ڕوو: "سەبارەت بەو دەنگدەرانەی تازەن پێویستە سەردانمان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان و ئەنجامدانی بایۆمەتری لە دایکبووەکانی 2001 و 2002 و 2003 دەگرێتەوە، ھەرکارتێکی دەنگدان وێنەی لەسەر نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات."

ناوبراو دەشڵێت: "داواکارن لە ھاووڵاتییان، ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە و ناوەکانیان تازەن، ھیوادارین بە زووترین کات سەردانی بنکەکان بکەن و تاوەکو بتوانن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەشداری بکەن."

 

سیروان سابیر

 




دوایین هەواڵەکان

پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact