Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 13:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نادیر نادرۆڤ: دەبێ کورد لەھەموو کاروخەباتێکدا ھاوکاری سەرۆک بارزانی بن
| KDP.info


کازاخستان-KDP.info-  نادیر نادرۆڤ کە بە کەسایەتیی دیاری کورد لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لەنێو سۆڤیەتی جاران و نێو کوردانی کازاخستاندا ناسراوە، و لەو وڵاتە بە باوکی پەترۆڵ و گاز دادەنرێت.

نادیرێ نادرۆڤ لە زستانێکی سارد و بەفر و باراناویدا لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٣٢ لەدایک بووە، ئەو کوڕی حاجی نادرە، لە کەسە دیارەکانی سۆڤیەتی سۆسیالیست بوون. لە ئاسیایی ناوەڕاست نادری نادرۆڤ کەسێکی دیار و کاریگەرە لەنێو کورداندا.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە کەسایەتییە سیاسیی و دیارەکانی کورد و گرنگییەکی تایبەت بە کوردانی ئەو وڵاتانە دەدات و ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی بۆ کار و چالاکییەکانیان دەکات.

نادیر نادرۆڤ لەم هەڤپەیڤینەدا باس لە چەندین مژار و پێشهاتە سیاسییەکانی کورد و ناوچەکە باس دەکات.

ماڵپەری فەرمیی پارتی: ئێستا بە دید و بۆچۆنتان دۆخی کوردان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

نادیر نادرۆڤ: ئێستا کورد هەندێک پەرتوبڵاون، هەموویان دەڵێن ئێمە لەگەڵ یەکێتیی کوردانین، کەچی دەبێتە واقع زۆریك خۆیان لێی دەدزنەوە و ئەوەی کورد بێت و مێژووی کوردانی خوێندبێتەوە ناکرێت خۆی لە یەکێتی و یەکگرتوویی و تفاقی کوردان بەدوور بگرێت.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: دەبێ کورد چی بکەن بۆ ئەوەی چیتر لەنێو جیهاندا بەبێ دەستکەوت نەمێنن؟

نادیرێ نادرۆڤ: هەڵبەت دەبێ کورد خۆیان زیاتر ڕێکخستن بکەن، ناکرێ لە شوێنێک بڵێی من کوردم و لە دژی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانم، ئەوەی دەبێ کورد بێت، دەبێ هاوکاریی کوردستان و سەرۆکی هەڕیم و پێشمەرگە بکات، ئەوکات شنگال و کەرکووک و هەموو ناوچەکانی تر دەگەڕێنەوە سەر کوردستان، من چوومەتە زۆر شوێن، هەرچوار پارچەی کوردستان ئێستا هەوڵی سڕینەوەی لەسەر ناسنامەی کوردە و جیوگرافیای کوردستان کەوتووەتە بەر هەڕەشە.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: ئێستا کوردان هەڕێمێکیان هەیە، ئەویش هەڕیمی کوردستانە، دەبێ کورد چۆن لەم هەرێمە خاوەن دەرکەون و چۆن پارێزگاریی لێ بکەن؟

نادیرێ نادرۆڤ: ئەمە پرسیارێکی جوانە، دەبێ کورد هەموویان شانازی بەم هەریمە بکەن، چونکە هەڕێمێکە زمان و خاک و نەتەوە و ئاڵای کوردی لێ هەیە و دەبێ ئێمە پارێزگاری لەو خاکە بکەین، وەک چۆن هەموو نەتەوەکانی دنیا شانازی بە وڵاتی خۆیانەوە دەکەن، دەبێ ئێمەش شانازی بەو هەموو پێرۆزیانەی خۆمانەوە بکەین.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: لە ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا هەوڵێک هەیە لایەنەکانی کورد نێزیکی یەکتر بن و هەندێک هەنگاویشیان هاویشتوون، ئێوە چۆن دەڕواننە ئەو هەنگاوانە؟

نادیرێ نادرۆڤ: من زۆر بەوە دڵخۆش دەبم کاتێک دەڵین کورد لەگەڵ یەکتر دانیشتوون، بەڵام دەبێ ئەو دانیشتنانە سوودیان هەبێت، ئەوەی ڕێککەوتن بکات دەبێ جێبەجێی بکات، نەک تەنیا قسە بکات و جێبەجێی نەکات.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: ئێستا لە هەموو دنیا کورد هەیە، چۆن بتوانن ئەو ڕەوەندە کوردییە ڕیک بخەن و بتوانن لۆبییەکی گەورە بۆ کوردستان بکەن؟

نادیرێ نادرۆڤ: دەبێ کورد لە هەموو دنیا یەکگرتوو بن و کار بۆ ئەوە بکەن لە دنیادا کار لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بکەن و لە ناوەندە جیهانییەکانی بڕیاربەدەست تێی بپەڕێنن، وەک کۆنگرێس و، قانەعەت بە دنیا بکەن دەبێ کورد بە مافەکانی خۆیان بگەن."

ماڵپەری فەرمیی پارتی: سەرۆک بارزانی هەمیشە لە خەمی ئەوەدایە کورد یەکگرتوو بن و هەموو هاوکارییەک دەکات تا کورد یەکێتیی خۆیان بپارێزن و بتوانن لە هەموو معادلە سیاسییەکاندا خاوەن دەستکەوت بن، ئێوە ئەم کارە چۆن دەبینن؟

نادیر نادرۆڤ: سەرۆک بارزانی لە نزیکەوە دەیناسم کەسێکی خەمخۆر و پێشمەرگەیەکی ماندوویینەناسە، لە منداڵییەوە پێشمەرگایەتی دەکات، لەم سەنگەرە بۆ ئەو سەنگەر دەیەوێت ئیش بۆ کورد و کوردستان بکات، ئەو دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی کوردە، دەبێ کورد هاوکاریی سەرۆک بارزانی بکەن لە هەموو کار و خەباتێکدا بۆ ئەوەی بتوانن دەوڵەتێک بۆ کوردستان دروست بکەن.

 

کــاروان بــاعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact