Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 06:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە و زانستی پۆلۆنیا کۆدەبێتەوە
| KDP.info


پۆڵۆنیا-KDP. info-  ئەمڕۆ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا، بەڕێز زیاد ڕەئووف، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ساز کرد لەگەڵ خاتوو مۆنیکا پەبۆژ Monika Poboży، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پەروەدە و زانست و بەڕێز پشێمسڵاڤ سکرۆجكی Przemysław Skrodzki، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگە.

کۆبوونەوەکە لەلایەن بەڕێز زیاد ڕەئووف دەستی پێ کرد بە خستنە ڕووی مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و پۆلۆنیا كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ بە ھاتنی شاندی سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز دكتۆر  عیسمەت خالد كە بووە سەرەتایەك بۆ واژووكردنی ڕێككەوتننامەكانی نێوان زانكۆكانی پۆلۆنیا و ھەرێمی كوردستان و ھاتنی دەستەیەك لە قوتابیان كە سەركەوتووانە خوێندنی دكتۆرایان تەواو كرد و بە سەربەرزی گەڕانەوە بۆ خزمەتكردنی خوێندی باڵا لە كوردستان. بەڕێزیان ڕوونی كردەوە، پاش دەستپێكردنی ئەو پەیوەندییانە، ھەماھەنگییەكان فراوان بوون و پەرەیان پێ درا بە جۆرێكی فراوان كە تا ئێستا ١٣ ڕێككەوتننامە واژوو و جێبەجێ كراون و دەیان شاندی زانستی ئاڵوگۆڕ  كراون و زیاتر لە ١٠٠ قوتابیی كوردستان خوێندنیان لە پۆلۆنیا تەواو كرد.

لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە ئامادەبووان ئاماژەیان بە چۆنیەتیی فراوانکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان پۆلۆنیا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بواری پەروەدە و خوێندنی باڵادا. بەڕێز زیاد ڕەئووف بانگهێشتی وەزارەتی کرد بۆ زیاتر بەشداریکردنیان لە پێشانگای  نێودەوڵەتیی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها داوای لە وەزارەت کرد کەمپینێک ئەنجام بدەن بە ھاوكاری لەگەڵ قونسوڵخانەی پۆلۆنیا لە ھەولێر بۆ هاندانی قوتابیانی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی خوێندنیان لە پۆلۆنیا و ئاسانكاری بكەن بۆ لادانی ھەموو كۆسپەكان وەكو وەرگرتنی ڤیزا و كارتی نیشتەجێبوون بۆ قوتابیان.

نوێنەری حكوومەتی ھەرێم داوای كرد لەلایەنی پۆڵۆنی كە یاریدەدەر بن لە دامەزراندن و پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی (مھنی)، كە لە ھەرێمی كوردستان ئێستا پێویستییەكی زۆر لەو بوارەدا ھەیە و ھەرێمی كوردستان بەدوای ھاوبەشێكی دەرەوەی وڵاتدا دەگەڕێ بۆ زەنگینكردنی ئەزموونی لەم پڕۆژەیە."

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەت جەختی لەو ڕاستییە کردەوە کە ئەو هەماهەنگییە زانستییانەی نێوان ھەرێمی كوردستان و پۆلۆنیا لە ڕابردوو ئەنجام دراوە و بەرھەمە زۆر و پۆزەتیڤەكانی هاندەریكی گەورەیە بۆ پەرەپێدان و دەوڵەمەندکردنی لەلایەن هەردوو لاوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بە خۆشحاڵییەوە ئامادەن بۆ یارمەتیدان و پشگیریکردن لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان. دواتر لە وەڵامی داواكاریی بەڕێز زیاد ڕەئووف بەخشینی سكۆلارشیپ (زەمالە) بۆ قوتابییانی كوردستان، جێگری بەڕێوەبەر ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی داهاتوو لیستی ئەو وڵاتانەی کە قوتابییەکانیان دەتوانن ناویان تۆمار بکەن لە پرۆگرامی زەمالە فراوانتر دەكرێن و بە خۆشحاڵییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان یەکێك دەبن لەو وڵاتانەی کە لەو لیستەدا ئاماژەیان پێ دەکرێت."

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکە هەردوو لایەن ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە پەیوەندییەکانیان بۆ پەرەپێدانی ھاوكاری و هەماهەنگیی هاوبەش.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact