Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 SEP 2026 01:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە بەیانییەوە گۆڕانکاری روو دەدات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کەشناسیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو، دوو شەپۆلی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرنەوە و مەترسیی وشکەساڵی نامێنێت، چونکە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ئەم رۆژانەدا باران و بەفرێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان ببارێت.

فازڵ ئیبراھیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ نزیکەی ٢٣ رۆژە باران لە ھەرێمی کوردستان نەباریوە، ئەمەش بە ھۆی بەرزە پاڵەپەستۆیەک کە رێگر بوو نزمە پاڵەپەستۆیەکانی دەریای ناوەڕاست، کار بکەنە سەر دەریای ناوەراست بۆ ئەوەی باران ببارێت لەو ماوەیەدا، بۆیە لە ھەرێمی کوردستان باران نەباریوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی دروست کرد لە وەرزی چاندن لەلای جوتیاران، بەڵام پێشبینییەکانی کەشوھەوا پێمان دەڵێن، لە بەیانییەوە گۆڕانکاری روو دەدات لە کەشوھەوا بە ھۆی کشانەوەی بەرزە  پاڵەپەستۆیەکە و ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاست، کە بارستەھەوایەکیش دەھێنێت و باران دەبارێت، سەرەتاش لە پارێزگای دھۆک دەست پێدەکات و دواتر لە ناوچەکانی دیکە و لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت و تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.

ئیبراھیم گوتیشی، لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی چڕتری باران ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کاریگەرییەکانی زیاتر دەبن لە شەپۆلی یەکەم و بەفربارین ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە، بۆیە لە سبەینێوە باران و بەفر بارین دەست پێدەکات و ترسی وشکەساڵی نامێنێت.

لەبارەی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ، ناوبراو گوتی، تا ئێستا لە ھەولێر رێژەی بارانبارین ٧٤.٥ملم بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١١١ملم بوو و لە دھۆک ئەمساڵ ٨٥ملم تۆمار کراوە و پارساڵ ٢٣١ملم بوو و لە سلێمانی ٢٢٦ملم تۆمار کراوە و پارساڵ ٢٦٢ملم بووو، لە کەرکووک ئەمساڵ ٣٩ملم و پارساڵ ١١٨ملم بوو و لە ھەڵەبجە ئەمساڵ ١٢٥ملم و پارساڵ ١٩٥ملم بوو، واتا رێژەی ئەمساڵی بارانبارین زۆر لە ساڵی ڕابردوو کەمترە، بەڵام ئەم بارانبارینەی کە بەڕێوەیە، زۆر باشتر دەبێت.

 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

٥-٩-١٩٨٨ و سەركەفتنەكا مەزن

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 00:09:41

سەباح بەیتۆڵا

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact