Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 DEC 2025 08:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كاكەمین نەجار كاتی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتییش دەڵێت، پێنجشەممە لەگەڵ یەکێتی کۆ دەبینەوە و ئەجێندای سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و پرسی ھەڵبژاردن و بودجەیە.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی پارتیمان بۆ لای یەکگرتوو چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتبوو، لەوانەش پرسی میزانییە و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو و پەیوەندیی نێوان ئێمە و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەجێندای کۆبوونەوەکەمان بوو، دیارە ھەموو ئەو کێشانەی ئێستا ھەن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان باس دەکەین و بۆچوونی خۆمان دەگۆڕینەوە."

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی دەڵێت: "بەرنامەی پارتی ئەوەیە سەردانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان بکەین، واتە زنجیرەیەک سەردانە سبەی چوارشەممە سەردانی حزبی شیوعی دەکەین و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی برادەرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بکەین."

لەبارەی سەردانی شاندی باڵای سیاسی بۆ بەغدا، کاکەمین نەجاڕ کە ھاوکات ئەندامی شاندی پارتییە ڕوونی کردەوە: "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان باسی سەردانی شاندی سیاسیی لایەنەکان دەکەین بۆ بەغدا، بەڵام تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ سەردانی شاندی سیاسیی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە شاند بچێتە بەغدا."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی 500 کتێب دەبەخشێتە کتێبخانەی چەمچەماڵ

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 23:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە زیانەکانی لافاو، بڕیاریانداوە ٥٠٠ کتێب پێشکەشی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بکەن.

 
فەلاح حەسەن بۆ ڕێکخراوەکان: سوپاسی ھاوکارییەکانتان دەکەین بۆ زیانلێکەوتووان

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 19:12:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە، ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەھۆی بارانی بە خووڕ لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بووە ھۆی دروستبوونی لافاو و زیانێکی زۆری بەر ماڵی ھاووڵاتییان گەیاند، ھەروەھا لە گەرمیان و چەمچەماڵ بووە ھۆی گیان لەدەستدانی چەند ھاووڵاتییەک.

 

سروه‌ ڕەسووڵ بۆ KDP: جگە لە چەمچەماڵ سبەی هاوکاری دەگاتە زیانلێکەوتووانی كه‌ركووكیش

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 18:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، تیمەکانمان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی ناوچەکانی زیان لێکەوتووی لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو ھەروەھا ھاوکاری گەیاندراوەتەوە خەڵکی ئەو ناوچانە.

سەعدی پیرە ئەو دوو بەرنامەیەی لە پێش پارتی و یەکێتییە بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 13:12:11

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەی بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە و پارتی دوو بەرنامەمان لەپێشە، هەروەها بە گەشبینیشەوە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەڕوانێت.

 
قۆناغی سێیەم قەرەبووکردنەوەی ماددی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەست پێ ده‌كات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- لە نێو دڵەڕاوکێی کارەسات و وێرانکارییەکانی سروشتدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک هەمیشە بووەتە چەترێک بۆ پاراستنی لێقەوماوان و هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەست پێ کردووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact