Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 12:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP مەرجەکانی خانەنشینکردنی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- خانەنشینکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، دوو مەرج ھەن بۆ خانەشینکردنی ھەر پێشمەرگەیەک، یان خزمەتی زۆری ھەبێت یانیش تەمەنی گەیشبێتە وادەی یاسایی.

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەرنامەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و ئەو پێشمەرگانەی تەمەنیان گەیشتووتە خانەنشینی لەڕووی یاسایەوە خانەنشین دەکرێن، پڕۆسەکە ھەردوو یەکەی حەفتا و ھەشتای ھێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، واتە ئەو پێشمەرگانەی سەربە ھەردوو یەکەن و تەمەنیان گەیشتووتە رێژەی یاسایی دەتوانن خۆیان خانەشین بکەن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "ئەوانەشی خزمەتیان لە ١٥ ھەتا ٢٠ ساڵە لەنێو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەدان و تەمەنیان نەگەیشتووتە ڕێژەی یاسایی ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بەڵام کەمێک لە مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە.

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد روونیشی کردەوە: "دوو مەرجی سەرەکی ھەن بۆ پێشمەرگەیەک بۆ خانەشینکردن یان تەمەنی یاسایی یانیش خزمەتی ھەبێت، بەڵام ئەوانەی خزمەتیان ھەیە و تەمەنیان نەگەیشتووتە خانەنشینی ئەوە بەزۆری نیە دەتوانن ئارەزوومەندانە داواکاری بۆ خانەنشینکردن پێشکەش بکەن.

 

قائید میرۆ 




دوایین هەواڵەکان

جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 
لقی ٧ی پارتی لە واشنتۆن ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ دوو بۆنەی نەتەوەیی ساز دەکات

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

واشنتۆن-KDP.info- بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٨٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە واشنتۆنی پایتەخت ئاھەنگێکی شکۆدارانە بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact