٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..هێزەکانی پەکەکە لە بارەگاکانیان کرانە دەرەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال- KDP.info - دوای ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، هێزە عێراقییەکان پەکەکە لە بارەگانیان لە ناوەندی شنگال کرانە دەرەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەندی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یەبەشە کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە لە شنگال بە زەبر لە ناوەندی شنگال کرانە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵوێستێکیان هەبێت".

ئەو سەرچاوەیە گوتی: ''هەموو بارەگا و ناوەندەکانیان ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کردووە.''

بەپێی زانییارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قۆناغی دووەمدا لە دەوروبەری شاریش دەردەکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەو هێزەی پەکەکە شەڕی بە پێشمەرگەی کوردستان دەفرۆشت و دەیگوت ئەگەر بێنە ناو شنگال ڕووبەڕوویان دەبنەوە، بەڵام ئێستا بەبێ هیچ قسە و هەڵوێستێک هەموو بارەگاکانیان بە یەک ڕۆژ و بە ئاسانی ڕادەستی هێزە عەرەبی و عێراقییەکان کرد.

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار