Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 4 JUL 2026 13:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"پێشبینی دەکرێت دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە سەرەتای ساڵی نوێ"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەھۆی ھەڵکشانی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانەکانی بۆ ماوەی مانگێک ڕاگرت و ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ دەست بە دەوام بکرێتەوە.

گولستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ، چونکە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پەیوەستە بە ڕەوشی تەندروستییەوە، ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکەن".

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە گوتی: "بەر لەوەی کۆتایی بەو وادەیە بێت کە لەلایەن حکوومەتەوە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دراوە، ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت".

لەبارەی قۆناغی ١٢ی ئامادەییەوە گولستان باقی ڕوونی کردەوە: "ڕاستە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زەرەرمەندی یەکەمن لە ڕاگرتنی دەوام، بەڵام چەند پێشنیارێک ھەن بۆ ئەوەی قەرەبووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بکرێتەوە، لەوانەش دواخستنی تاقیکردنەوەکانە، بێگومان ھەر بڕیارێک بدرێت بۆ بەرژەوەندیی قوتابیانە".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی دەستە بۆ KDP.info: نزیکەی ٨٠ کۆمپانیا دێنە هەرێمی کوردستان

SATURDAY, 04 JULY 2026 13:07:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەستکەوتە ئابووری و بازرگانییەکانی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ وڵاتی ئیسپانیا دەخاتە ڕوو. محەمەد شوکری دەڵێ، نزیکەی ٨٠ کۆمپانیای گەورەی ئیسپانی بۆ کاری وەبەرهێنان دێنە هەرێم و لە مانگی ١١ی ئەمساڵیشدا کۆڕبەندێکی گەورەی ئابووریی هاوبەش لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

 
وەزارەتی شارەوانی بۆ KDP.info: تا ئێستا١٠٠ هەزار فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە

SATURDAY, 04 JULY 2026 12:07:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بە خێرایی لە شارە جیاوازەکاندا بەردەوامە. 

 
بە بەشداریی لقەکانی (١، ٨، ٩، ١٨، ٢٠)ی بەهدینان خولی پێگەیاندنی کادیران کۆتایی هات

SATURDAY, 04 JULY 2026 10:07:38

دهۆک-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەهدینان، لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی گەشەپێدانی تواناکانی کادیراندا، خولێکی تایبەت و فراوانی هۆشیاریی سیاسی و میدیایی بۆ کادیرانی لقەکانی (١، ٨، ٩، ١٨، و ٢٠) ڕێکخست. لەم خولە زانستییەدا، کە ١٤ گەڕی خایاند، چەندین تەوەری گرینگی پەیوەست بە بنەماکانی سەردەمی ڕاگەیاندن و ئاراستەکردنی گوتاری سیاسی لە لایەن شارەزایانەوە پێشکەش کران.

 
دڵشاد شەهاب: لە تاران جەختمان لە بێلایەنیی هەرێم لە جەنگ کردەوە

FRIDAY, 03 JULY 2026 23:07:00

تاران-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا جەختی لە بێلایەنیی ھەرێم لە جەنگەکەی ناوچەکەدا کردووەتەوە و لەسەر ئاستی ناوخۆش ڕایگەیاند کە پێگەی دەستووریی ھەرێم پارێزراوە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش زۆر دواکەوتووە.

بەرگری شارستانی بۆ KDP.info: ئەمساڵ ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئامارێکی نیگەرانکەرە

FRIDAY, 03 JULY 2026 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان ھۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە ھاووڵاتیان لەسەر بەرزبوونەوەی مەترسیداری ڕێژەی خنکان و ڕایدەگەیەنێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ئەمەش ئامارێکی نیگەرانکەرە بەراورد بە کۆی گشتی ساڵی ڕابردوو کە ٦٨ کەس بووە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact