Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 23:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دلاوەر ئاژگەیی: یەکێتیی ئەورووپا لە ڕووی پەرەپێدانی ئابووری و سەربازییەوە یارمەتیی هەرێمی کوردستان دەدات
| KDP.info


هەولێرـKDP.infoـ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا گەشتێکی بۆ چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەست پێ کرد.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان بەرژەوەندیی سیاسی و بازرگانیی هەیە و ئەمنیەت و ئاساییشەکەی بۆ گرنگە، بۆیە بە گرنگ دەڕوانێیتە کوردستان و زۆربەی نوێنەرایەتییەکانیان لە هەولێرن، هەربۆیە هێزی سەربازیی زیاتر ڕەوانە دەکات بۆ پشتگیریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و پاراستنیان لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

ڕۆژی ۹ی ۱۱ی ۲۰۲۰ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی فەرمی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپای دەست پێ کرد لەو گەشتە ئەورووپاییەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆ بووەوە و گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا کرد و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و لە گەشتەکەی و بەردەوامە.

لە چوارچێۆەی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، بۆ یەکێتیی ئەورووپا و چەند وڵاتێک، دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا بە گرنگ دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، یەکێتیی ئەورووپا خۆی دامەزراوەیەکە پێک هاتووە لە ۲۷ وڵات، ئەم وڵاتانە زیاتر لە نیوەیان نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە، نوێنەرایەتییەکانیشیان سیاسی و کونسووڵخانە و نوێنەرایەتیی بازرگانییە، جگە لەوە، بەشێکی زۆریان بەشدارن لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هەروەها هاوبەشن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆر و شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، جگە لەمانە هەرێمی کوردستان لە ڕووی جێۆپۆلیتیکەوە و لە ڕووی سیاسییەوە و، لە ڕووی ئەمنیەت و ئاسایشەوە لەم هەرێمە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ یەکێتیی ئەورووپا، جگە لەمانە، هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە لە ڕووی ئەوەی پێی دەگوترێت پێکەوەژیان و سەرجەم نەتەوە جیاوازەکان بەبێ جیاوازی لە هەرێمی کوردستان دەژین و ڕێز لە گشت دین و نەتەوەی جیاواز دەگیرێت و ئەمەش ڕوویەکی دیموکراسی بە هەرێمی کوردستان دەدات و ئەم پێکەوەژیانە بۆ یەکێتیی ئەورووپا گرنگە، ئەمەش بۆ کارکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە."

ئەمەریکا هەمیشە ئەوە دەڵێت کە هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەکشێنینەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هۆڵەندا هێزی سەربازی دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە ئاژگەیی، گوتی: "سەرۆک دۆناڵد ترامپ بڕیاری دا هەندێک لە هێزەکانی ئەمەریکا بکشێنێتەوە، بەڵام ئەمە وەک کەرەستەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکاری هێنا، دەیویست بیسەلمێنێت کە هێزەکانی کەم دەکاتەوە لە ئەفغانستان و لە سووریا و عێراق، ئەو بەڵێنەی دابووی بردییە سەر."

ئەورووپاییەکان هاوشێوەی ئەمەریکاییەکان هێزیان هەیە کە  ژمارەیان ناگاتە هێزەکانی ئەمەریکا، بەڵام لە چوارچێوەی هاوپەیمانیدا هێزیان هەیە، ئەنجومەنی وەزیرانی هۆڵەندا بڕیاری داوە ۱٥۰ سەربازی تر بنێریێت بۆ کوردستان و جێگیریان بکات، ئەمەش ئاماژەیەکە وەک پشگیریکردنیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ پێدانی مەشق و ڕاهێنان و ئەمنیەتی ناوچەکە، زۆر گرنگە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا باس لە کەمکردنەوەی هێز دەکات، ئەورووپاش باس لە زیادکردنی هێزەکانیان دەکەن لە کوردستان، پێشتر ئەورووپا هاوشێوەی ئەمەریکا هێزەکانی دەنارد و دەیکشاندەوە، بەڵام ئەم جارە جیاوازە و بە پێچەوانەکەیان کردووە، کە هێزەکان لە ساڵی ۲۰۲۱ دێن و بڕیاریان داوە تا کاتێکی نادیار لە کوردستان بمێننەوە.

پێیان وایە کە هەرێمی کوردستان پێویستی بەو هێزانەیە و لە ناوچەکانی ماددەی ۱٤۰ و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆشاییی ئەمنی هەیە و داعش ئەمە بە هەل دەزانێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەی کۆبوونەوەکاندا باسی کردووە کە دەبێ هاپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت، چونکە داعش کۆتاییی پێ نەهاتووە و دەستی پێ کردووەتەوە و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم چالاکیی هەیە و، مەترسییە بۆ ژیانی خاڵک و مەترسییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەم ناوچانە، جگە لەمە، ترسیان لەوە هەیە داعش دووبارە سەر هەڵبداتەوە."

تێڕوانینی یەکێتیی ئەورووپا، بۆ ئەو پێشێلکارییانەی حکوومەتی عێراق بەرانبەر هەرێمی کورستان کردوویەتی، لە کاتێکدا یەکێتیی ئەورووپا دامەزراوەیەکی جیهانییە و کەناڵێکی بەهێزی دیپلۆماسیی دنیایە، لە کاتی ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق یوئێن شەرعیەتی پێ دا بە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دلاوەر ئاژگەیی بۆ ئەم بابەتە و هەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا هەمان هەڵوێستی یوئێنی هەیە، پشگیریی ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکانن لە نێوان کوردستان و عێراق، یەکێتیی ئەورووپا هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە هەموو بڕیارەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق بن، ڕێز لە دەستووری عێراق بگیرێ، گشت خاڵەکانی نێو دەستوور جێبەجێ بکرێت، نەک ئەو خاڵەی لە بەرژەوەندیی لایەنێکە و لە بەرژەوەندیی لایەنەکەی تر نییە، تا ئێیستا هەڵوێستیان ڕانەگەیاندووە، چونکە بڕیارەکە ناوخۆییە، بەڵام گرنگییەکەی ئەمەیە ئایا حکوومەتی عێراق و سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی هەڵوێستی چی دەبێت، هاوکات پەرلەمانی عێراق لە ڕابردووش جارێکی تر بڕیاری وایان دەرکرد کە هێزە بیانییەکان دەربکەن و عێراق چۆڵ بکەن، بەڵام نەچووە واری جێبەجێکردنەوە، لەو بڕوایەدام ئەم بڕیارەش بە هەمان شێوە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە جێبەجێ نەکرێت، بۆیە یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕێی هەنگاوی کازمین، پێشیان وانییە حکوومەتی کازمی بڕیارێکی وا بەدەر لە ڕێککەوتنی نێوانیان جێبەجێ بکات."

 

فایزە کۆیی

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact