Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 22:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆنفرانسی "ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" بە بەشداری مەسرور بارزانی سازدەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی "ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە رێکدەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکا، کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 23 و 24ـی 11-2020 بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، رێکدەخرێت.

لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی: چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک، ئاییندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و، بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکات.

 

لە k24




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 
پارێزگاری هەولێر کاتی تەواوبوونی نوژەنکردنەوەی یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 11:10:35

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی نوژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و پێش کۆتاییهاتنی مانگی داهاتوو یاریگەکە بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە یارییە جۆراوجۆرەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact