Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 7 MAY 2026 10:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەکەکە نەوەک ھەر میوانە، بەڵکوو سەرکردەکانیان کردوویانە بە میوانێکی رەزا قورس
| KDP.info


چاودێرێک

دوران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا بە زمانێکی پڕ لە قین، دەیەوێ شکستی سیاسی و عەسکەری و ئایدۆلۆژیای رەتکراوەیان، بە تۆمەتبەخشینەوە بە پارتی پینە بکات و دەڵێت "پارتی ھاوکاری ئەکەپەو مەھەبە دەکات لە دژی پەکەکە"، ھەروەھا وەکو ھەمیشە بە زمانی خاوەن ماڵ لە ھەرێمی کوردستاندا قسەدەکات! ئێمە لە وەڵامدا بە سادەترین پرسیاری خەڵکی کوردستان بۆ پەکەکە دەستپێدەکەین، ئایە بە جیددی پەکەکە دژی ئاکپارتی و مەھەپەیە وەک دۆران کاڵکان باسی دەکات؟ ئەگەر وایە لەنێو سنووری ھەرێمی کوردستان چی دەکەن و بۆچی مەیدانی خەباتیان لەوێ نییە؟ ئاک پارتی و مەھەپە دوو حزبی ئاشکران کە لەکوێن و لە حەفتانین و زاب و گارە و قەندیل خۆیان حەشار نەداوە نەکا ئەو تونێلانەی پەکەکە لێیان دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەوان بێت! پەکەکەی قەندیل پاڵەوانی جەنگن بۆ تێکۆشانی نەتەوەیی یاخود درعێکی ھەواڵگرین لەناو گەمەیەکی ئیقلیمی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان؟ بۆیە دۆران کاڵکان و ھاوشێوەکانی باش لە وەڵامی رای گشتی کوردستان گەیشتوون کە دەمێکە ئاشکرابووە پەکەکەی دەستی قەندیل و کۆڵەوارە بەناو سیاسییەکانیان چەندە پرۆژەیەکی شکستخواردوون و لە پێشکەوتنی سەردەمدا بەجۆرێک جێماون کە لە وشەکانیانەوە نەخۆشی سیاسی و گۆشەگیری و دەمارگیری دواکەوتوویان پێوە دیارە.

رای گشتی کوردستان لای روونە ناوەندی بڕیاری پەکەکەی قەندیل چ ئەجێندایەک جێبەجێ دەکات و گرێدراوی کام پیلانە و لەکوێش لەگەڵ ئەجێندای ناوەندی بڕیاری بەشەکەی دیکەی پەکەکە ھەماھەنگی یا دژایەتیان ھەیە و ئامانج و ئاراستەیان چیە و، بۆچی لەسەر سنوورەکانی تاکە قەوارەی شەرعی و یاسایی کوردان کە ھەرێمی کوردستانە، دور لە پرنسیپ و بنەماکانی تێکۆشانی نەتەوەیی خۆیان حەشارداوە و خزمەتیش بە کام پرۆژە دەکەن...

خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بە بەردەوامی بوونەتە قوربانی سیاسەتی چەوتی پەکەکە کە بە سەدان گوند چۆڵکراون و ژمارەیەکی زۆریش لە ھاوڵاتیان شەھیدو بریندار، ئەمەیە پاڵەوانێتی دۆران کاڵکان کە مەیدانی شەڕ راکێشیتە نێو گوندەکان و ھاووڵاتیان ببنە قوربانی؟  بۆیە لە لای خەڵکی ھەرێمی کوردستان پەکەکە نەوەک ھەر میوان بەڵکوو سەرکردەکانی پەکەکە کردوویانە بە میوانێکی رەزا قورس و، فکری پەکەکەش کە لەداڕماندایە و وەک تەنێکی نامۆی دژ بە بنەمای کوردستانییەت و دژ بە پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتن لە بەھای مرۆڤایەتی، دەمێکە ناسراون.

ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵدا کیانێکی شەرعییە، دامەزراوە شەرعییەکانی ھەڵبژێردراوی خەڵکن، رای گشتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکان سیاسەتی چەوتی پەکەکەی لە ھەرێم ئیدانە کردووە و شەرعیەتی بە بوونی پەکەکە نەداوە تا دۆران کاڵکان خۆی بە خانەخوێ بزانێ، باکوورییەکان دەڵێن پەکەکە ماڵوێرانییە بۆ کورد، بۆیە فکری چەوتی پەکەکە لە نێو رای گشتی باکوور و رۆژئاوا توایەوە و دەمێکە کفنی شکستیان بەبەرداکردووە، بەمەبەست ئەم ماڵوێرانیەش بە بەردەوامی بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێم دێنن، لەبەرئەوەیە نەک ھەر میوانێکی رەزا قورس، بەڵکو ماڵوێرانکەریشن.

باشترە دۆران کاڵکان و سەرکردەکانی پەکەکە لە زمانی سەردەم و رای گشتی کوردستان تێبگەن نەوەک بە خولی ھەواڵگری و باوەڕێکی درۆینەی پڕ شکست و شووم و دژ بە ئامانجی نەتەوەیی، پاساو بۆ سیاسەت و فکری بەسەرچوویان بێننەوە، خەتای پارتی نییە کە رۆژ بە رۆژ پەکەکە لەگەڵ خولقاندنی رووداوەکاندا فایلە نھێنییەکانی ئاشکراتر دەبێت کە ئەمانە چەندە دژە کوردن، خەتای پارتی نییە کە فکری پەکەکە لە نێو رای گشتییدا لە ھەڵوەرینە،  دۆران کاڵکان و سەرکردە حەشاردراوەکانی دیکەیش باش دەزانن کە لەنێو مەعریفەی سەردەمدا محەلی دواکەوتوویی و جەھلی سیاسییان بە کوێ گەیشتووە و پەکەکەشیان بەکوێ گەیاندووە و خزمەتیش بەکێ دەکات...

 




دوایین هەواڵەکان

سەفین موحسین دزەیی ناوەڕۆکی دیدارەکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەورووپا بۆ KDP دەخاتەڕوو

THURSDAY, 07 MAY 2026 10:05:00

ئەورووپا-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، شاندێکی باڵای ھەرێم زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسییان لە وڵاتانی ئەورووپا ئەنجامداوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکان بۆ سەر کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی.

مەلامستەفا بارزانی دەستخۆشی لە هەموولایەك دەكات بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان

WEDNESDAY, 06 MAY 2026 22:05:15

هه‌ولێر-KDP.info- مەلامستەفا بازرانی ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی تەواوی دامەزراوە حکوومییەکان، لایەنە ژینگەیی و ئەمنییەکان، لێژنە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، گەشتیاران و هاووڵاتییان كرد.

 
نووری عوسمان بۆ KDP: نێچیرڤان بارزانی لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کردەوە

WEDNESDAY, 06 MAY 2026 21:05:38

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر، بەشدارییەکی کارا و بەهێز لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە سەردانەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی بووە، لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییە سیاسییەکان و پرۆسەی دانوستان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکاندا کردووەتەوە.

 
ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

WEDNESDAY, 06 MAY 2026 20:05:36

ھەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەڕانەوەی خۆی بۆ کار و چالاکییە پەرلەمانییەکان ڕاگەیاند، ئەم بڕیارەی پارتییش دوای دروستبوونی لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی بەغدا و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دێت، بە ئامانجی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و داراییەکانی گەلی کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق.

 
شرین حسنی بۆ KDP.info: ٩٠٠ کچ و کوڕێن دهۆکێ دێ ب هەڤژینیا بکۆم چنە د قەفەسا زێڕین دا

WEDNESDAY, 06 MAY 2026 12:05:50

دهۆک-KDP.info- د. شرین حسنی، بەرپرسا بەشێ ڕێکخستنێ ل مەکتەبا ڕێکخستنا پارێزگەها دهۆک یا پارتی دیموکراتی کوردستان، د لێدوانەکا تایبەت دا بۆ ماڵپەڕێ فەرمیێ پارتی ڕاگەهاند، "ب هەلکەفتا ٨٠ سالیا دامەزراندنا پارتی و ژدایکبوونا جەنابێ سەرۆک مەسعود بارزانی، ل ١٦ی تەباخا ٢٠٢٦ێ، ب پشتەڤانیا ماددی و مەعنەویا فەرماندە مەنصور بارزانی، دێ ڕێورەسمێن گەڕا سێیێ یا پرۆسا هەڤژینیێ بۆ ٤٥٠ بووک و زاڤایان ل هەر پێنج لقێن سنوورێ مەکتەبا مە هێنە ئەنجامدان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact