Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 JUL 2026 13:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

با بزانین... ئەگەر میوان نین، ئەی چین؟
| KDP.info


كه‌ریم قادر

هەرچەندە بە پێویستی نازانم چیتر قسە لەسەر قسەی ئەندامانی پەکەکە بکرێ، وێڕای ئەوەی فڕیان بەسەر خەباتی کوردایەتییەوە نییە، شتێکیش لە سیاسەت نازانن و ئاگاداری پانییەکان نین، بەڵکو لە دەستکەلا و ئاژاوەچییەک زیاتر نین بۆ لەمپەر دروست کردن لەبەردەم پێشکەوتنی خەباتی نەتەوەیی. بەڵام مادامەکێ خەڵکانێک بۆ هەر مەبەستێک بێت، بەرگری لەشەڕ فرۆشتنەکانیان دەکەن، هاوکاریان دەکەن و خۆیان لەپەنای دەنێن، بۆ زیاتر روونکردنەوەی گەمژەییان قسەیەکی دی لەسەر لێدوانی دوران کاڵکان ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەکەین، کەدەڵێ "ئەوان لە هەرێمی کوردستان میوان نین."

باشە، کە میوان نەبن، واتە خاوەن ماڵن. گریمان لە روانگەی ئەوەی خاکی کوردستان یەک یەکەی جوگرافیایە، ئەو قسەیە راستییەکی تێدا بێت، بەڵام لە روانگەی سیاسەتکردنەوە، ئەو قسەیە دروست و تەواو نییە، چونکە لەم نێوەندە سنوورێک هەیە، کۆدەنگی نێودەوڵەتی لەسەر هەیە، لەم دۆخە نێوەدەوڵەتییەدا بەزاندنی ئەو کۆدەنگییە لە ئاژاوە زیاتر چیتری پێوە بەدی نایەت، دووەم، پەکەکە بە قەولی خۆی کە دەستی بەخەبات کردووە، بۆ رزگارکردنی ئەو بەشەیە بوو، کە لێوەی سەرهەڵدا، ئەوە ئەگەر بڕیاری سەرهەڵدانەکەی بەدەست خۆی بوو بێت، بەبەڵگەی ئەوەی بۆ ئەوکات بنکە و بارەگا سەرەکییەکانی نەدەهێنایە ئەو بەشەی، کە ناوی هەرێمی کوردستانە، بەرەو شام جانتای پێچایەوە، دواتر لە سەفقەیەکدا لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا، کورد گوتەنی"شاپ تڕێن کرا". سێیەم، ئایا هەر بە گۆتەی خۆیان، تەنها لە "رۆژئاوا و باشور!" میوان نین یا بەرامبەر رۆژهەڵات شتێکی دیکەن. چوارەم، ئەگەر خاوەن ماڵن، تەنانەت ئاژەڵەکانیش هێلینی خۆیان لەوانیدی دەپارێزن، نەک رێگە لە ئاواکردنی هێلینەکانیان بکەن. بۆیە قسەکەی کاڵکان وڕێنەی کاریگەری ئەو شرینقەیە، کە بەدەستێکی ناحەز بە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لەسەرووی گرمتەی رانی پەکەکە دراوە بۆئەوەی بەپاساوی بوونیان، هەرێمی کوردستان هەمیشە لەبەردەم هەڕەشە و بۆردومانی تۆپ و فڕۆکەی ئەم و ئەودا بێت.

قسەیەکی دیکەی، ئەوەیە، کە دەڵی"نابێ گەریلا دڵگران بکرێت چونکە لە هەموو ناوچەیەک شەڕی قورس دەکەن لەدژی دەوڵەتی تورک." ئەم قسەیە زیاتر لە نوکتەی عەقڵ کڵۆڵێک دەچێ، کە خەڵکی بۆ کات بەسەر بردن، دیوەخانی قاقایان پێ گەرم دەکەن. لەوە گەڕی، پەکەکە نەک شەڕی قوڕس، شەڕی سووکیشی بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا نەکردووە، ئەگەر جاروبارێک دوو سێ تەقەی هەوایی لە ناوچەکانی وان و هەکاریش کرد بێت، زیاتر بۆ راگرتنی دڵی جەنەڕالەکانی سوپای تورکیا یا بەرزکردنەوەی ئاستی داواکارییەکانی ئەوان بووە. دیسان ئەگەر لەبەر هەر هۆکار و گوشارێک بۆمباران کردنی ئاواییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەیەک راوەستا بێت، پەکەکە بە خشکەیی ئاژاوەیەکی لەسەر سنوور دروست کردووە بۆئەوەی بۆمبارانەکانی ئەم و ئەو دەست پێ بکەنەوە.

قسەیەکی دیکەی ئەم گومڕایە، لەشێوەی پرسیارە، کە دەڵێ" ئیدارەی عێراق لە 2017دا کەرکوک و گەرمیان و 40٪ی باشوری کوردستانی داگیر نەکرد؟ ئایا ئەمەش بەهۆی بوونی پەکەکەوە بوو؟ نەخێر، بەڵام بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی دروست، ئەگەر دەتەوێ وەڵامی پرسیارەکەت دەست کەوێ، دەتوانی سەیری لێدوانی بەشداربووی هەردوو (بەرەی هێرشبەر و بەرەی خیانەت) بکەیت. بۆیە قسەی زیاتری لەسەر ناکەم، کە وەڵامەکەت وەرگرت، ئەوکات گفتوگۆکانمان گەرمتر دەکەین. 

ئەوەی لە هەموو قسەکانی زیاتر جاڕسی و بێئاگایی ئەو کاڵکانە نیشان دەدات، ئەو قسەیە، کە دەڵێ" پەدەکە شەڕی هێرشبەرانی کوردستان ناکات هێرش دەکاتە سەر پەکەکە، ئەمە نە وڵاتپارێزییە و نە دیموکراسی. " هەرچەندە نازانم لەم رستەیەدا وڵاتپارێزی و دیموکراسی چ پەیوەندییەکیان بەیەکدی هەیە، بەڵام ئەوە دەزانم ئێمە بەردەوام لە بەرەی پێشەوەی هێرش بەر وەستاوینەتەوە و خەڵکیشمان فێری بەرەنگاربوونەوەی هێرشبەر کردووە، بۆیە جارێ بڕۆن دەرسی وڵاتپارێزی فێر بن، ئینجا باس لەوڵاتپارێزی بکەن، وڵاتپارێزی ئێمە نەک هەر سنوورە هەرێمیەکانی تێپەڕاندووە، بەلکو گەیشتۆتە بنی دنیایێ، ئەرێ لەم جیهانەدا کەسێکی بەئاگا هەیە نەزانی پێشمەرگە کێیە و چۆن بەگژ هێرشبەر چووەتەوە؟ یا ئەوە پەکەکەیە، بێ ئەوەی تەڕ بووبێت، دوای دەرکەوتنی هەتاو خۆی دەخاتە بەر رۆژێ. ئەگەر ئاگاشت لەوە نییە، دیسان دەتوانی بچی لە داعش و  دنەکارتان بپرسی، کە لە هەرێمی کوردستان هێزی دژە هێرشبەر کێیە؟ بۆیە پرسیاری من ئەوەیە: با بزانین... ئەگەر میوان نین، ئەی چین، کەوا سووری بەر لەشکرن؟ خۆ ناشی بڵێن، رزگارکەرین؟ لەکاتێکدا گرووپە تیرۆریستەکانی عەفرینیش دەڵێن، ئێمە رزگارکەرین!!

 




دوایین هەواڵەکان

​ڕێبوار یەڵدا پرسی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی دھۆک، نەینەوا و کەرکووک تاوتوێ کرد

THURSDAY, 30 JULY 2026 12:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیییەکانی پارتی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکانی (دھۆک، نەینەوا، کەرکووک، و گەرمیان)، ڕەوشی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی لە کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد.

 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

THURSDAY, 30 JULY 2026 12:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد، ھەروەھا سوپاسی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان.

 
وەزیر وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین بۆ KDP.info دەخاتە ڕوو

THURSDAY, 30 JULY 2026 11:07:00

هەولێر-KDP.info- وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین بۆ ٥٠٠ ھەزار دینار دەرچوو، ھەفتەی داھاتوو بڕیارەکە دەچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

 
وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP.info: گواستنەوەی بەشەخۆراک لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەستی پێکرد

THURSDAY, 30 JULY 2026 11:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی گواستنەوەی بەشەخۆراک لە نێوان شار، پارێزگا و بریکارەکاندا بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووە و ھاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە مامەڵەکان ئەنجام بدەن. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش ئاشکرای دەکات، پرۆسەی گواستنەوەکە دانیشتووانی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ناگرێتەوە.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact