Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 15:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ شاى به‌حرێن و سه‌رۆكى فه‌له‌ستین ده‌كات
| KDP.info


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه‌، شاى به‌حرێن، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى به‌حرێن كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو میر خه‌لیفه‌ بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌حرێن و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى.

 

له‌ نامه‌یه‌كى دیكه‌دا بۆ به‌ڕێز مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستین، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌ناوى خۆیان و گه‌لى كوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك عه‌باس و گه‌لى فه‌له‌سین و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سائیب عوره‌یقات، سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌ دانوستانكارى فه‌له‌ستینى كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا (HITEX)ی كردەوە

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 14:10:25

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا HITEX 2026ی لە هەولێر كردەوە.

 

 

دیدگای ڕوونی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 13:10:27

دکتۆر عرفان عەزیز

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 13:10:03

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2026/10/6، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر كرد.

 
کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 12:10:58

مونا نەبی قەهوەچی

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 12:10:06

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/10/6، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز کریستیان ئۆلفکێ، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact