Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 08:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دروستکردنی پڕۆژەکەی چین بە بڕی پێنج ملیار دۆلار لە ھەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی پڕۆژەکەی چین کە بڕیارە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار دروست بکرێت تەواو بووە و تەنھا ماوە زەوییان بۆ تەرخان بکەن کە زەویی تەرخان کرا دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دروستکردنی پڕۆژە زەبەلاحەکەی کە وڵاتی چین بە بری پێنج ملیار دۆلار دروستی دەکات گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و مۆڵەتمان پێ داوە و ڕێکارەکان تەواو بوون و تەنھا ماوە لە سنووری بەحرکە زەوییان بۆ تەرخان بکرێت و ھەرکاتێک تەرخان کرا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنی دەکرێت."

سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەو پڕۆژەیە زۆر گەورە و گەشتیارییە کە چەندین جۆری یاریی گەشتیاری لەناو پڕۆژەکە دروست دەکرێت کە ڕەنگە شەش ساڵ بخایەنێت تاوەکو پڕۆژەکە کۆتایی دێت، چونکە زۆر گەورەیە."

گوتیشی: "ھەرکاتێک زەوییان بۆ تەرخان کرا ئەوان دێن دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی خۆیان لە پارێزگای ھەولێر دەکەن."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact