Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 13:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر.. دوو خوشك لە رووداوێكی ده‌گمه‌نی هاتووچۆدا‌ پۆلیس تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- له‌ رووداوێكی سه‌یری هاتووچۆ، كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن روو ده‌ده‌ن، دوو خوشك خۆیان به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ دێنه‌ خواره‌وه‌ و پۆلیسی هاتووچۆ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەرشەقامی 60مەتری لەیەکتربڕی لەیلا قاسم پێکدادانێکی سووک روویدا، لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت، رووداوه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، رووداوه‌كه‌ بەهۆی هەوڵی دەرچوون بوو لەترافیک لایت،  لەگەڵ سووربونی چرا لەلایەن یەکێک لەشوفێرەکان کە لەدواوە بوو، خۆی به‌ ئۆتۆمبێلی پێش خۆی داداوه‌، شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش خوشكی یه‌كتر بوونه‌.

فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "لەکاتی چوونی پۆلیسی هاتووچۆ بۆلایان، هەردوولا پۆلیسەکەیان تاوانبار کردووە و به‌ پۆلیسه‌كه‌یان گوتووه‌: ئەگەر تۆزەکی دی گڵۆپی سوورت دانه‌گیرساندبا چی ده‌بوو؟ وەکو ئەوەی کەپۆلیسەکە بەدەست هەموو جارێ چراکان بگۆڕێت نەک بەئۆتۆماتیکی".

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و رووداوه‌ ده‌گمه‌نه‌ی هاتووچۆ، داوایه‌ك له‌ شۆفێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "تکایە رێز لەپۆلیسی هاتووچۆ بگرن".




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact