Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 JUL 2026 05:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

16 ئۆکتۆبەر ئەو خیانەتەی ھەرگیز پینەناکرێت
| KDP.info


ئەردەلان كەركوكی

شازدەی ئۆکتۆبەری 2017، لەو کاتەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی بەرگریدابوون بۆ پارێزگاری لە کوردستان، لەو کاتەی کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان دڵخۆشبوون بە ئەنجامدانی ریفراندۆم، گروپێک لە پشتەوە بە رێککەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتی ئەوکاتی عێراق، خەنجەرێکی ژەھراوی لە پشتەوە لە چارەنووسی کورددا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمدا، ئەو گروپەی لەنێو لاپەڕەکانی مێژووی نوێی کوردستان بە گروپی خیانەتکار لە لایەن زۆرینەی ھێزە سیاسییەکان ناویان تۆمارکرا، رووداوێکی خوێناوی و کارەساتباریان خولقاند کە تا ئێستا بەھۆی ئەم خیانەتە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەدەستی ستەم و زۆرداری دەناڵێنن.

کاریگەری ئەم رووداوە باڵانسی ھێزی بۆ بەرژەوەندی داگیرکەران گۆڕی، سەنگەری پشتەوەی پێشمەرگە چۆڵکرا کە بە فەرمان و تاکتیک کشانەوە، چاوساغیان کرد بۆ ھاتنەژوورەوەی حەشدی شەعبی، کەرکووکیان پێشکەش بە حەشدی شەعبی کرد.. لەبارەی ئەم خیانەتە گەورەیە، مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بە ئاشکرا سوپاسی ئەم گروپە خیانەتکارەی کرد و دەستخۆشی لێکردن و بۆ شەقامی عێراقی راگەیاند کە ئەگەر ئەم گروپە نەبوونایە، ھەرگیز نەدەتوانرا حەشدی شەعبی بچێتە کەرکووک.. عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەوکات برقیەی دەستخۆشی لەم گروپەکرد و بە پاڵەوانی عێراقی وەسفکردن لە دژی سەربەخۆخوازان..

رەوتی توندڕۆی عێراقی لەمکاتدا ستایشی ئەم گروپەی کرد کە ئەوان پاڵەوانی عەرەبەکانن و رۆحی عێراقی و عەرەبی لە خوێنیاندایە..

دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر، گەمارۆکانی سەر ھەرێم توندترکران، لە ھەموو سەنگەرێکەوە پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگە درا، بەڵام خۆراگڕی پێشمەرگە قارەمانەکان لە داستانی پردێ، سحێڵا و مەحموودیە باڵانسی ھێزی گۆڕی و ئەو پیلانەی بە خیانەت بۆ کەوتنی ھەرێمی کوردستان کێشرابوو لە گۆڕنڕا..

رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر پێمان دەڵێ، کە ئەگەر ئەم خیانەتە نەبووایە کورد لە ریفراندۆمدا دەستکەوتی گەورەی دەچنییەوە، ناوچە کوردستانییەکان ھەرگیز نەدەکەوتنە دەست ھێزێکی داگیرکار.

رۆحی بەرگری میللی و ناسیۆنالیستی کوردستان لەسەرتاسەری ھەرێم و رەوەندی کوردیدا ئەم خیانەتەیان بەوە وەسفکرد کە گروپێکی خیانەتکار لە پێناو چەند دەستکەوتێکی کاتی و پارە و خۆ شرینکردن بۆ ئەوامرەکانیان لە پشتەوەی پەردە، ئەم خیانەتە گەورەیان ئەنجامدا و برینێکی گەورەیان خستە سەر جەستەی کوردستان کە ساڵ دوای ساڵ کورد لەھەرکوێیەکی دونیابێت لەمڕۆژەدا ماتەمینەیەتی، چونکە وەک کاک کۆسرەت ڕەسوڵ گوتەنی، کاڵفامەکان بوون ئەو خیانەتەیان کرد.

ئەگەرچی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر پیلانێک بوو بۆ سڕینەوەی کورد لە ناوچەکە، بەڵام دیپلۆماسیەتی سەرکردایەتی سیاسی کورد و بەرگری ھێزی پێشمەرگە توانی رێڕەوی داگیرکاری بۆسەر ھەرێمی کوردستان بوەستێنێ. شازدەی ئۆکتۆپەر خیانەتێکی وا گەورەبوو ھەرچۆنێک ئەم گروپە لەم رۆژانەدا دەیھێنن و دەیبەن بۆیان پینەناکرێ، چونکە رووداوێک بوو بە تەکنۆلۆژیای سەردەم تەواوی خیانەتەکە تۆمارکرا و، لە دڵی گەنج و پیر و ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر ئەم رۆژە ھەرگیز ون نابێت.

 




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: لە کابینەی نۆیەمدا زاخۆ پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە

FRIDAY, 10 JULY 2026 19:07:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، زاخۆ لە ھەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، و پلان و کارەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم شارە ببێتە نموونەیەکی باڵا لە گەشەپێدان و پێشکەوتندا.

 

لە ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەم، ئومێد خۆشناو نەخشەی نوێی ھەولێر بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 10 JULY 2026 17:07:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەروبەندی ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی KDP.info ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر گەشەسەندنی پایتەخت بڵاو دەکاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر وردەکاریی کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتەکانی ڕێگەوبان، ئاو، ژینگە و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەستنەوەی شادەمارەکانی گواستنەوە و داڕشتنی ماستەرپلانی داھاتوو، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی پایتەخت بوون لەم کابینەیەدا.

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا KDP.info دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم دەخاتە ڕوو

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:28

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی چەندین کۆسپ و تەگەرەی ئابووری و تەندروستی، ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، حکوومەت لە ماوەی حەوت ساڵدا توانیویەتی ستراتیژییەتی خۆی لە خزمەتگوزارییەوە بۆ بونیاتنانی ژێرخان بگۆڕێت.

 
هەژماری من، ڕێکخستنی پێشمەرگە و گەڕاندنەوەی تریلیۆنەها دینار، نەخشەڕێگەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:35

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرینگی لە بوارەکانی چاکسازی، دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پشتگیری لە ئابووری و وەبەرهێنان  و هه‌روه‌ها له‌ بوارى چاكسازیی كارگێڕی، ناوە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP. info: سێکتەری وەبەرهێنان لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە دیوە

THURSDAY, 09 JULY 2026 19:07:24

ھەولێر-KDP. info- د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە (KDP.info)، تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی بێوێنەی سێکتەری وەبەرهێنان لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact