Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 4 OCT 2026 18:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتارێک پێشکەش دەکات.

بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داواى دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.

 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری دهۆک: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 13:10:35

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەو دارانەی لەم ماوەیەدا دەبڕڕێن و ڤیدیۆکانیان بڵاوکراوەتەوە، لە ناو خاکی تورکیادان و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە، هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕێوە دەهێنرێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

 
د. سالار عوسمان: پشتیوانی لە ناوەندە فکری و زانستییەکانی کورد لە تاراوگە دەکەین

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 12:10:22

سویسرا-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویسرا، زنجیرەیەک بەسەرکردنەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ کەسایەتییە فکری، ئەدەبی، میدیایی و پەروەردەیییەکانی کورد لە تاراوگە ئەنجام دا.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی کرواتیا پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 11:10:30

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد و تاوتوێی دۆخی گشتی و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد.

 
بەرپرسی لقی ٣ بۆ KDP.info: هەوڵ دەدەین بەرکەوتەی کورد لە کەرکووک بە یەکڕیزی وەربگرینەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 11:10:45

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، پارتی لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کار بۆ گێڕانەوەی ماف و بەرکەوتەی کورد لەو پارێزگایە دەکات و هەوڵی جدی دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستە باڵاکان و گەیاندنی خزمەتگوزاری.

 
سەروەری و ڕۆژەکەی

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 10:10:41

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact