Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 11:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر: ئەمشەو ئاو دەگەڕێتەوە بۆ شاری ھەولێر
| KDP.info


هەولێڕ-KDP.info- دوای گواستنەوەی هێڵەکانی ئاوی ئیفراز، بڕیارە ئەمشەو ئاو بگاتەوە شاری ھەولێر و بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێریش دەڵێت، کارکردن لە گواستنەوەی بۆڕییەکان کۆتاییی ھاتووە.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بۆڕیی ژمارە سێی ئاوی ئیفراز لە کاتی کارکردن بۆ گواستنەوەی ئاو زیانی بەر کەوت و شکا، تیمەکانی چاککردنەوە ماوەی دوو ڕۆژ خەریکی چاکردنەوە و گواستنەوەی ھەرسێ هێڵی ئاوی ئیفراز بوون و کارەکانیان تەواو بووە."

بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر گوتی: "بۆڕییەکان گواستراونەتەوە و بڕیارە ئەم ئێوارەیە وەک تێست بخرێنە کار و بە شێوەیەکی کاتی تاقی بکرێنەوە، تا بزانین بەتەواوەتی چاک بوونەتەوە و کێشەی تریان تێدا نییە."

دەربارەی گەڕانەوەی ئاو بۆ شاری ھەولێر، ئەندازیار ئاری ئەحمەد، جەختی کردەوە: "ئەگەر کێشەی دیکەمان بۆ دروست نەبێت درەنگانی ئەمشەو لە ڕێگەی ھەرسێ هێڵی ئیفرازەوە ئاو دەگاتە شاری ھەولێر و بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت، واتە کێشەی کەمئاوی بەھۆی گواستنەوەی هێڵەکانی ئاوی ئیفرازەوە کۆتایی دێت."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.

بەحرەین هاوسۆزیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 18:08:59

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، هێرشە درۆنییەکەی ئێرانی بۆ سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی وەک پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتیی باش ناو برد و پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ عێراق و هەرێم لە پێناو پاراستنی سەروەریی خاکەکەیان دووپات کردەوە.

حزب و حکوومەت لە خزمەتی هاووڵاتییاندا، د. زانا مەلا خالید و شەعبان چالی کۆبوونەوە

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 16:08:42

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێکی ئاستبەرزدا، د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای لق پێشوازی لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact