Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 02:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مازن محەمەد: نزیکەی ٥٠ پڕۆژە بۆ ئاکرێ پێشنیار کراون
| KDP.info


ئاکرێ-KDP.info-  لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە کاروانی ئاوەدانی قەزای ئاکرێش بگرێتەوە و قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، نزیکەی ٥٠ پڕۆژە بۆ جێبەجێکردن پێشکەش بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کراون.

مازن محەمەد، قایمقامی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانی ڕابردوو چەندین پڕۆژە لە بوارە جیاوازەکان لە سنووری قەزای ئاکرێ جێبەجێ کراون، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە و دواتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەک پێویست نەمانتوانیوە خزمەتی ھاووڵاتییان بکەین، بەڵام ھەموو ھەوڵەکان بۆ ئەوەن زۆرترین پڕۆژە لە سنووری قەزای ئاکرێ بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە."

قایمقامی ئاکرێ دەڵێت: "نزیکەی ٥٠ پڕۆژە ئامادە کراون و پێشکەش بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان لەسەر بدرێت بۆ جێبەجێکردن و پارەی بۆ خەرج بکرێت."

مازن محەمەد ڕوونی کردەوە: "ئەو پڕۆژانەی پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کراون بۆ جێبەجێکردن، پڕۆژەی ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و شارەوانی لەخۆ دەگرن کە ئێمە دڵنیاین ھاوشێوەی قەزاکانی دیکە ڕەزامەندی لەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو پڕۆژانە بۆ قەزای ئاکرێ، وەک قەزایەکی ستراتیژی و مێژوویی، دەدرێت."

 

قائید میرۆ


 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact