Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 7 FEB 2026 23:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP دوایین زانیاری لەبارەی دەستپێكی پرۆسەی خوێندن بڵاو دەكاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بڕیاری خوێندنی ئۆنڵاین ناڕەزایی لێ كەوتەوە، بڕیارە گۆڕانكاری لە شێوازی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا بكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت. وەزارەتی پەروەردەش رایگەیاند، بڕیارە وەزارەت كۆبوونەوەیەك ساز بكات و رێنمایی نوێ بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن دەربكات.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، گوڵستان باقی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیار درابوو كە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ھەم ئۆنڵاین و ھەمیش لەناو پۆل بێت، بەڵام ھەردووكی ناڕەزایی لێ كەوتەوە، چونكە لەناو پۆل سێ رۆژ بە سێ رۆژ ئەركی مامۆستا زیاد دەبێ و ئۆنڵاینیش سیستمێكی قورسە، بە تایبەت بۆ قوتابیانی پۆلی یەك تا ١١، لەبەر ئەوەی قوتابی پۆلی یەك ناتوانێ بە شێوەی ئۆنڵاین بخوێنێت و لەناو پۆلیش رەنگە نەتوانێ خۆی بپارێزێت و دەبێتە ھەرەشە بۆ سەر خۆی و خێزانەكەشی، بۆیە بڕیارە لەم چەند رۆژەدا ھەردوو وەزارەت بڕیاری كۆتایی لەبارەی شێوازەی دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن بدەن".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا گوتیشی: "لەم مانگەدا پرۆسەی خوێندن دەست پێناكات و ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگر نەبێت، مانگی داھاتوو دەست پێدەكات، بەپێی شێوازێك كە بڕیارە ھەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاری لەسەر بدەن".

دەشڵێ، تا ئێستا ھیچ بڕیارێك نییە كە چوونە ناو پۆل یان بە شێوەی ئۆنڵاین، ئارەزوومەندانە بێت، چونكە ئەمە بۆ پۆلە سەرەتاكان كە مامۆستا دەستی قوتابی دەگرێت تا فێر بێت، زۆر زەحمەتە.

لە لایەكی دیكەشەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بڕیارە لەم چەند رۆژەدا ئەنجومەنی وەزارەت كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات و تێیدا بڕیار و رێنمایی نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت، كە بە ھەمان شێوەی ڕابردوو بێت یاخود گۆڕانكاری بەسەردا بێت، چونكە ئەوەی ئێستا ھەیە، ناڕەزایەتیی لێ كەوتووەتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت گۆڕانكاری لەوەدا بكرێت كە لە كۆرسی یەكەم، خوێندن جگە لە پۆلی ١٢، بە شێوەی ئۆنڵاین بێت".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact