٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌ت خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ 12 مانگی‌ ڕاگه‌یاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ ئه‌و مووچانه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 13 مانگی‌ ته‌مه‌نی‌ 12 مووچه‌ی‌ دابه‌ش كردووه‌.

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 13 مانگه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا 12 مووچه‌ دابه‌ش كراوه‌. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شه‌فافییه‌تێكی‌ تری‌ سه‌لماند و ئه‌و خشته‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ 12 مانگی‌ دابه‌ش كردووه‌.

كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان تا ئه‌یلوولی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ له‌مانگی‌ ته‌مووزه‌وه‌ دابه‌ش كردووه‌ و سه‌رجه‌م مووچه‌ی مانگه‌كان كردوویه‌تی به‌ پێنج تریلیۆن و 342 ملیار و 542 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.

 

بۆ زانیاری‌ زیاتر ئه‌و خشته‌یه‌ بخوێننه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار