Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 04:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ شەشەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال
| KDP.info


بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر كارەساتی تاوانی كۆمەڵكوژیی شنگالدا تێدەپەڕێت. كارەساتێك كە تێیدا تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەكی دڕندانە تاوانیان بەرانبەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجام دا. ئەو تاوانە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و هەرگیز لەبیر ناكرێت. لەم كارەساتەدا ئێزیدییەكان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و جەهل و بێویژدانیی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.

لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەكەینەوە. هاوكات یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانانەیش دەكەینەوە كە بە خوێنی خۆیان شنگال و چیای شنگالیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد كرد و مەردانە تۆڵەی ئەو كارەساتە دڵتەزێنەیان لە تیرۆریستان كردەوە.

بە پێویستی دەزانم لێرەدا جارێكی تر جەخت لەوە بكەمەوە كە بە هەموو توانایەكمەوە پشتیوانی داواكاریی خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكەم بۆ ئەوەی سەربەرزانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و دوور لە ستەمكاری و چەوساندنەوەیان هەبێت و بتوانن كاروباری خۆیان لە ناوچەكانیان بەڕێوە ببەن. جێگەی داخێكی زۆرە دەڤەری شنگالیش لە دوای ڕووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر كەوتە بەر كاریگەریی پیلانی ناحەزانی خەڵكی كوردستان. ئەو كات بۆ ئەوەی ڕێگە لە كارەساتی تر و خوێنڕشتنی نێوان ئێزیدییەكان بگیرێت وا ڕێككەوتن كرا كە كۆنتڕۆڵی شنگال بدرێتە ئێزیدییەكان و ئێزیدییەكان هەر خۆیان ئیدارەی شنگال و ناوچەكانیان بكەن بەڵام هەتا ئێستایش حكوومەتی عێراقی پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نەبووە و شنگال كەوتووەتە دەست خەڵكی تر. هەر بۆیەش هەتا ئێستا ئێزیدییەكانی دەڤەری شنگال لە ژیان و داهاتوویان دڵنیا نین و بۆ ناوچەكانیان نەگەڕاونەتەوە و هەر لە دۆخی ئاوارەیی و ژیانی كەمپەكاندا ماونەتەوە كە لە ڕاستیدا ئەوەیان زوڵمێكی گەورەیە.

بۆیە پێویستە كۆتایی بەم بارودۆخە ناسرووشتییەی شنگال بهێنرێت و شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و پێویست دەكات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە.

لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا دڵم بەردەوام لەگەڵ خوشك و برا ئێزیدییەكانە و هاوخەمی كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە ناخهەژێنەم. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.

مسعود بارزانی
٣ـی ٨ـی ٢٠٢٠




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact