Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 06:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان ئه‌نفالكردنی كوردستان
| KDP.info


د.محمد خدر مولود 

37 ساڵ به‌ر له ‌رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ و له‌ 31-7-1983دا بارزانییه‌كان له‌ قوشته‌په‌ جینۆسایدكران. ئه‌و رۆژه‌  كه‌ لای ئه‌نجامده‌رانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، رۆژی پیرۆزی شۆفینیانه‌ی كوده‌تاچیانه‌ و له ‌كه‌لتووره‌كه‌یاندا به‌ ‌هێمای (17-31ی ته‌مموز) ئاماژه‌ی پێده‌درێت، پرۆسه‌كه‌ كارێكی نه‌خشه‌ بۆدارێژرابوو.

ئه‌م پرۆسه‌ به‌دناوه‌ قێزه‌ونه‌ وه‌حشیگه‌راییه‌ به‌ نه‌خشه‌ و پلانی وورد و له‌ فه‌رهه‌نگ و هزری نامه‌ردانه‌و دیكتاتۆریانه‌ی به‌غدا دا به ‌سێ قۆناغ و له‌ ماوه‌ی (10- 12 رۆژ) دا پیاده‌كرا. سه‌ره‌نجام هه‌شت هه‌زار (8 هه‌زار پیاو و خوورتی بارزانییان) جینۆسایدكران.

پرۆسه‌ی به‌دناوی (جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان) له‌ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ ملێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه‌ له‌ (قوشته‌په‌، به‌حركه‌، هه‌ریر، دیانا) ئه‌نجامدرا، له‌ مێژووی كاره‌ساتباری نامرۆڤانه‌ و هۆلۆكۆست و ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كوردستاندا له‌ سه‌رده‌می جه‌مسه‌رگیری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا له‌م دوو روانگه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا  پێگه‌و به‌هاو تایبه‌تمه‌ندیه‌تی خۆی هه‌یه‌:   

یه‌كه‌م: هه‌ڵقه‌ناندن و ڕاگوێزانی بارزانییه‌كان به ‌خاووخێزانه‌وه‌ له ‌زێد و ئاوایی و شار و شاره‌دێیه‌كانی خۆیان و راگواستنی زۆره‌ملێییان بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێییه‌كانی (قوشته‌په‌، به‌حركه‌، هه‌ریر و باتاس، دیانا) له‌ دوای ساڵی 1975 و نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوولدا روویدا  خودی پرۆسه‌ی راگواستنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وێرانكردن و سووتماك كردنی ده‌ڤه‌ری بارزان، له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ جینۆساید به‌ یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی جینۆسایدكردن هه‌ژمارده‌كرێت.

دواتر ره‌شبگیری پیاو و زه‌لام و نێرینه‌ی خوورت و جیاكردنه‌وه‌یان له‌ خێزان و خوشك و كچ و ئافره‌ت و ژن و ماڵو منداڵیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ زۆره‌ملێییه‌كاندا له‌ شه‌وانی (31ی ته‌مووز تا 11ی ئابی سالی 1983) دا به‌ پرۆسه‌ی دووه‌می جینۆسایدكردن هه‌ژمارده‌كرێت.

دووه‌م: ئه‌م پرۆسه‌یه ‌و سه‌ركه‌وتنی به ‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ ئه‌نفالچی و جینۆسایدچییه‌كانی به‌غدا دایانڕشتبوو، بووه‌ ده‌سپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دارشتنی پلانێكی گه‌وره‌ی گشتگیر به ‌مه‌به‌ستی پاكتاوكردن و ئه‌نفالكردن و كیمابارانكردنی ته‌واوی كوردستان.

پرۆسه‌كه‌ هه‌روا كه‌وته‌وه‌، دوای جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان، بۆردوومان و جینۆسایدكردنی كۆمه‌ڵگای (زێوه‌) له‌ودیووی سنوور له‌ 9-6-1985 ده‌ستی پێكرد و درێژه‌ی كێشا، له ‌دۆڵی خۆشناوه‌تی وشێخ وه‌سان و بالیسانه‌وه‌ تا كیمیابارانی  هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالكردن به‌ هه‌ر( 8) قۆناغه‌كه‌ی و ته‌واو بوونی به‌ پرۆسه‌ی (خاتمة‌ الا‌نفال) دا.

ئه‌وانه‌، ئه‌و زنجیره‌ تاوانه‌ نامرۆڤانه‌ وه‌حشیگه‌رییانه‌ن له ‌دوای جینۆسایدی بارزانییه‌كانی قوشته‌په‌وه‌ له‌ مێژووی تازه‌دا بوونه‌ته‌ په‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی قێزه‌ونی ڕه‌شی چڵكنن به‌ نێوچه‌وانی به‌غداوه‌ لكاون. 

له‌ یادی 37 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان چی بكه‌ین باشه‌ ..؟ بۆ له‌مه‌ودوا چۆن مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه‌ و ته‌واوی كه‌یسه‌ زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالدا بكه‌ین ..؟ 

ئایا هه‌ر ساڵانه‌و مانگانه‌و رۆژانه‌ داوای قه‌ره‌بووی یاسایی و ماددی له‌ حكومه‌تی به‌غداوه‌ بكه‌ین ..؟ به‌ حكومه‌تی ئێستای كازمیه‌وه‌ش ..؟  ئایا هه‌ر چاوه‌ڕوانی قسه‌و به‌ڵێنی بێ كرداری به‌غدابین تا ئه‌م كه‌یسه‌ تۆز لێنیشتوانه‌ی سه‌ر ره‌فه‌كانی به‌غدا ده‌جولێندرێن ..؟ 

ئه‌ی ئێمه‌، له‌ كوردستاندا به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌ تێكۆشه‌ره‌ قوربانیده‌ره‌كه‌یه‌وه‌، به‌ كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌زه‌كانی ئه‌نفالكراو و جینۆسایدكراوه‌كان هه‌ر تاڵاو و مه‌رگه‌مووش بچێژین یا ده‌بێ زیاتر به‌ ئاراسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه‌یسه‌كان بجولێنین ..؟ 

ئه‌ی وا باشتر نییه‌، كه‌ وه‌فدێ له‌ به‌غداوه‌ دێ، یا له‌ده‌ره‌وه‌ دێ، له‌ هه‌ر ئاستێ دابێ له‌ گه‌ڵ تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رمێز، سه‌به‌ته‌یه‌كی‌ قوربانی پڕواوپڕ له‌ ئێسك و پرووسك و جه‌مه‌دانی و كه‌لوپه‌ل و ناسنامه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدكراوانیشیان له‌بەر‌ده‌م دابێ و وه‌ك مۆنۆمێنتێكی بچووكراوه‌ی هێماو ره‌مز به‌خشی له‌بیر نه‌كراو وابێت، تا چاو و گوێچكه‌یان پڕكه‌ین له ‌وێنه‌ قێزه‌ونه‌ ناشیرینه‌ وه‌حشیگه‌راییه‌كانی به‌غدا بۆ مافه‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان رایانچڵه‌كێنین.

ئه‌رێ ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كوردستان چییان له‌ هۆلۆكۆست كه‌متره‌ ..؟    

   

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact