Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 15 MAY 2026 03:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عێراق ٦٢ ساڵی خۆیناوی.. ١٤ی تەممووز شۆڕش یان کۆدەتا؟
| KDP.info


عێراق - KDP.info - ڕەگ و ڕیشەی مێژووی عێراق پڕە لە کۆدەتا و شۆڕش و هاتنی دەسەڵاتدارە یەک لەدوای یەکەکان و سیستمێکی دەسەڵاتی سیاسی بۆ عێراقییەکان نەبووەتە مایەی خۆشی و شانازی بەو سیستمە بکەن.

ئەو دەسەڵاتانەی عێراق وڵاتێکی پڕخۆێناویان لەدوای خۆیاندا جێ هێشتووە و بە هەزاران نەوەی ئەم خاکە کراونەتەوە قوربانی و بە سەدان هەزار خەڵک بێسەروشوێن بوونە.

جووڵانەوە سیاسییەکانی عێراق هەر یەک کۆدەتای تێدا نەبووە، بگرە چەندین کۆدەتا و کوشتنی سەرۆک و سەرکردەیشی هەبووە.

شۆڕش یان کۆدەتا؟

لە ١٤ی تەممووزدا سیستمی پاشایەتی گۆڕدرا بۆ سیستمی کۆماری کە عەبدلکەریم قاسم سەرکردایەتیی ئەم ڕووداوە مێژووییەی کرد، هەندێک پێیان وایە ئەم سیستمە شۆڕشێک بوو دژی بەرپابوونی سیستمی دیکتاتۆریەتی، هەندێکیش پێیان وایە کۆدەتا بوو، چونکە عەبدلکەریم قاسم، مەبەستی دانانی سیستمێکی باش نەبوو هەوڵی ئەوە بوو خۆی بێتە سەر کورسیی دەسەڵات.

شارەزایان شۆڕش بۆ گۆڕینی دەسەڵات بە ئیرادەی گەل و نیشتمان بە هەموو ڕیگایەکی ئاشتی یانیش هێز دادەنێن و پێ دەچێت هێز پشتیوانیی خەڵک بکات بۆ گۆڕینی دەسەڵات. بەڵام کۆدەتا، کۆنترۆڵی کەسێک، یان چەند کەسێکە لە ڕێی هێزی چەکدارییەوە و دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵاتە بێ ئیرادەی گەل و بێ پشتیوانیی جەماوەر و کۆتاییهێنانە بەو سیستمە و هاتنی دەسەڵاتێکی عەسکەرییە.

د. خەلیل ئەترووشی، مامۆستای زانکۆ، لەوبارەیەوە دەڵێ: "ئەوەی لە ١٤ی تەممووزدا کرا بە هەموو پێوەرێک کۆدەتا بوو بۆ نەهێشتنی ئەو سیستمە، نەک بە مانای دەسەڵاتی سیاسی، بگرە بۆ هاتنی خۆیان بۆ سەر دەسەڵات بوو."

ئەو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەر لەو ڕۆژەوە و تا ئێستا عێراق بەرەو شەڕ و وڵاتێکی خویناوی ڕۆیشتووە. کوژرانی خێزانی پاشا بە توندترین شێوە سەرەتایەکی خراپ بوو، هەر ئەو ڕۆژە دەستپێکی کۆتاییی سەقامگیریی عێراق بوو، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا عێراق وڵاتی خوین و کوژرانە".

کورد لەدوای ١٤ تەممووز

ئەترووشی دەڵێت: ''پێش ١٤ تەممووز بۆ کورد باش نەبووە، بەڵام پاش ئەو ڕووداوە هەر لە دەستگرتنی کۆماری و تا ئێستا هیچ دەسەڵاتێک بۆ کورد باش نەبووە، ڕاستە کورد لەدوای ئەو ڕووداوە هەندێک مافی بەدەست هێناوە، بەڵام هەمیشە ئەو دەسەڵاتانە لەگەڵ مافی کورد نەبوونە."

گوتیشی: "ئەوان هیچیان بۆ وڵاتەکەیان نەکردووە و هەموو دژایەتییەکی  کوردیشیان کردووە، بۆیەش سیستمی کۆماری بۆ کورد باش نەبووە لەدوای ١٤ی تەممووزەوە."

کاروان باعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی فالح ئەلزەیدی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

 
د. بەشیر حەداد بۆ KDP.info: وتاری سبەی هەینی مزگەوتەکان بۆ سێ پرس تەرخانکراوە

THURSDAY, 14 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی بۆردی وتاری ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ، مامۆستایانی ئاینی ڕاسپێردراون وتارەکانیان بۆ سێ تەوەر تەرخان بکەن، چونکە کۆمەڵگە پێویستی بەو سێ پرسە ھەیە ھۆشیاربکرێنەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەکات بەھۆی کۆچی دوایی کاروانی کوڕیان و ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

 
ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کوڕی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (مومتاز حەیدەری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

THURSDAY, 14 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و کابینەکەی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact