Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 15 AUG 2026 20:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێم: ئەو خاوەن مڵکانەی لە کاتی کەرەنتینەدا باجیان لە کرێچی وەرگرتووە لە وەرگرتنی باج لێیان خۆش نابین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو دوو مانگەی کەرەنتینە ھەبوو لەو دوو مانگە باج لە خاوەنمڵکەکان وەرنەگرێت بە مەرجێک ئەوانیش کرێیان لە کرێچییەکان وەرنەگرتبێت.

د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەکو ھاوکاری بۆ خاوەنمڵکەکان بۆ ئەوەی کرێ لە کاتی کەرەنتینە لە کرێچییەکان وەرنەگرن بڕیاری دا دوو مانگ لە باجی سەر خاوەنمڵکەکان خۆش بێت، بۆ ئەوەی خاوەنمڵکەکانیش زیانیان پێ نەگات."

د. کەمال وەرتی گوتیشی: "ئەو بڕیارە ئەو خاوەنمڵکانە دەگرێتەوە کە کرێیان لە کرێچی وەرنەگرتووە، بەڵام ئەوانەی کرێیان لە کرێچییەکان وەرگرتووە ئەوانەش لە وەرگرتنی باج لێیان خۆش نابین."

وەرتی باسی لەوەش کرد: "بۆ ئەوەی بزانین کێ کرێی لە کرێچی وەرگرتووە، ئێمە لیژنەمان ھەن و سەردانی کرێچییەکان دەکەن. ئەوکات دیار دەبێت کێ کرێی وەرگرتووە و کێش کرێی وەرنەگرتووە، ئەوکات ئەوانەی کرێیان وەرگرتووە لێخۆشبوونی باج نایانگرێتەوە و ئەوانەی کرێیان وەرنەگرتووە لە باج بۆ ماوەی دوو مانگ لێیان خۆش دەبن."

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مانەوەی پارتی لە لوتکەی هێزدا

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 19:08:10

هەژێن لوقمان

 
بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 18:08:29

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی دامەزراندن و یادی ١٦ی ئابەوە، بەیاننامەیەکی فەرمیی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر، پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک دەکاتەوە.

 
١٦ی ئاب، مانەوەی کوردستانی کردە دەستکەوت و سەروەریی کردە ئامانج

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 18:08:57

د. حەمدی شنگالی

 
بەرپرسی لقی 2ـی هەولێر بۆ KDP.info: هەزاران ئەندامی نوێ دێنە نێو ڕیزەکانی پارتی

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 16:08:24

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەیانی لە ساڵیادی 16ـی ئابدا، لە سنووری لقی 2، بە ئاماددەبوونی بەرپرسان و کادیران و هەڤاڵانی پارتی، لە مەراسیمێکی شکۆدار، هەزاران ئەندامی نوێ دێنە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەرەفی ئەندامێتییان پێ دەبەخشرێت."

 
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم : جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 16:08:33

هه‌ولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ته‌واوبووه‌، ته‌نیا ماوه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بۆیه‌ ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact