Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 17:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کارگەی تەماتەی ھەریر: سبەی دەست بە وەرگرتنی تەماتە لە جووتیاران دەکەین
| KDP.info


ھەریر-KDP.info-  بەڕێوبەری کارگەی تەماتەی ھەرێر گوتی، لە سبەیەوە دەست بە وەرگرتنی تەماتەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ڕۆژانە ٢٠ تۆن تەماتە وەردەگرن و بەگشتی دەتوانن ١٥٠ تۆن وەرگرن و عەمباری دەکەن تا کەوتنە کاری کارگەکە کە ئامادەکاری بۆ وەگەڕخستنەوەی دەکرێت و نرخی ھەر سندووقێک تەماتەش کە لە جووتیاران وەردەگیرێت ٣ھەزار دینار دەبێت کە لە بازاڕ گرانترە وەکو پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان."

بەڕێوبەری کارگەی تەماتەی ھەرێر، لوقمان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی بڕیار درا کە جارێکی دیکە کارگەی تەماتەی ھەریر بخرێتەوە کار دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ وەگەڕخستنەوەی کارگەکە و تا مانگێکی دیکە کارگەکە بۆ دروستکردنی ئاوی تەماتە دەست بە کار دەکات و ئاوی تەماتەی خۆماڵی و لە تەماتەی خۆماڵی بەرھەم دەھێنین و ھەرکاتێک بەرھەمیش ھات، دەخرێتە بازاڕەوە."

لوقمان حەسەن گوتیشی: "بڕیار بوو ئەمڕۆ وەکو پاڵپشتییەک بۆ جووتیاران دەست بە وەرگرتنی تەماتە بکەین و عەمباری بکەین، بەڵام جووتیاران ئامادە نەبوون، بۆیە لە سبەیەوە دەست بە وەرگرتنی تەماتە لە جووتیاران دەکەین، چونکە ئێستا کاتی پێگەیشتنی تەماتەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانە."

حەسەن باسی لەوەش کرد: "ڕۆژانە دەتوانن ٢٠ تۆن تەماتە لە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەرگرن و تا نزیکەی ١٥٠ تۆن تەماتە وەردەگرن بەگشتی و دەکرێتە ئاوی تەماتە."

لەبارەی ئەوەی بە چ نرخێک تەماتە لە جووتیاران وەردەگرن، ئەو گوتی: "لە بازاڕ نرخی تەماتەی جووتیاران زۆر ھەرزانە بەھۆی ساخنەبوونەوەی، بەڵام وەکو پاڵپشتی بۆ جووتیاران بڕیارمان داوە کە ھەر سندووقێک تەماتە بە ٣ھەزار دینار وەربگرین."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 
پارێزگاری هەولێر کاتی تەواوبوونی نوژەنکردنەوەی یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 11:10:35

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی نوژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و پێش کۆتاییهاتنی مانگی داهاتوو یاریگەکە بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە یارییە جۆراوجۆرەکان.

 
ھۆشیار زێباری پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 23:09:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٦، ھۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند، پێشوازی کرد لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی سەرکردایەتی موحسین سەعدون و نازەنین مەندەلاوی.

 
گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 21:09:56

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری ١٥ وڵات لە هەولێر بەڕێوەدەبات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact