Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 JUL 2026 20:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی سەرەخۆشی لە ئاری فاروق نانەکەلی دەکات
| KDP.info


ھەڤاڵی بەڕێز ئاری فاروق نانەکەلی

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زولەیخا عەبدولمەجید فەقێ عەبدوڵڵا زێدبەگی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
--
 




دوایین هەواڵەکان

"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 
بڕیکاری وەزارەت بۆ KDP.info: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) دەست پێ دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 12:07:18

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) بۆ پێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند. لەم قۆناغەدا ١٠٠ کەس سوودمەند دەبن و بۆ هەر پڕۆژەیەک تا ١٥٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت.

 
به‌رپرسی ناوچه‌كان بۆ KDP.info: ئەم خولانەمان پێویستن و دەرئەنجامی زۆر باشیان هەبووە

SATURDAY, 25 JULY 2026 11:07:15

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی ناوچەکانی پارتی لە دێرەلۆک، زاخۆ و شنگالەوە بۆ KDP.info جەخت لەسەر گرنگی و کاریگەریی قووڵی خولەکانی پێگەیاندن دەکەنەوە و دەڵێن، ئەم خولانە دەرئەنجامی یەکجار باشیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی سیاسی و کارامەیی ڕێکخستنی کادیراندا هەبووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact