Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 JUL 2026 14:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھندرێن دۆسکی: خاڵی ناکۆکی نێوان ھەرێم و بەغدا نەماون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن
| KDP.info


 

هەولێر -PDK.info-  بڕیارە سبەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ سەردانی بەغدا بکات و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیش پێی وایە، تەنھا ھەندێ گرفتی تەکنیکی ماون و ھەردوولا دەیانەوێ بگەنە ڕێککەوتن.

ھندرێن دۆسکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی شاندی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و درێژە بە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ، دەدەن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جددیە لەوەی بگەنە ڕێککەوتن، لای عێراقیشەوە خواست ھەیە بۆ ڕێککەوتن و ھیچ لەمپەرێکی گەورە نەماوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی: "ھەندێ وردەکاریی تەکنیکی دەربارەی چارەسەرکردنی پرسەکان ماون و ئەگەر ئەوانەش چارەسەر بکرێن ئەوە بێگومان ڕێککەوتن ئەنجام دەدرێت، کە خۆم گەشبینم بەوەی دەگەنە ئەنجامێکی باش."

ھندرێن دۆسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "عێراق خۆی ھەندێ کێشەی بۆ پەیدا بووە ئەو کێشانە ئاستەنگن لەبەردەم ڕێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا، لەوانە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و ئەو گۆڕانکارییانەی مستەفا کازمی دەیەوێ بیانکات، واتە عێراق خۆی کێشەی ھەیە."

قائید میرۆ

 


 




دوایین هەواڵەکان

​ڕێبوار یەڵدا پرسی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی دھۆک، نەینەوا و کەرکووک تاوتوێ کرد

THURSDAY, 30 JULY 2026 12:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیییەکانی پارتی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکانی (دھۆک، نەینەوا، کەرکووک، و گەرمیان)، ڕەوشی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی لە کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد.

 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

THURSDAY, 30 JULY 2026 12:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد، ھەروەھا سوپاسی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان.

 
وەزیر وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین بۆ KDP.info دەخاتە ڕوو

THURSDAY, 30 JULY 2026 11:07:00

هەولێر-KDP.info- وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین بۆ ٥٠٠ ھەزار دینار دەرچوو، ھەفتەی داھاتوو بڕیارەکە دەچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

 
وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP.info: گواستنەوەی بەشەخۆراک لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەستی پێکرد

THURSDAY, 30 JULY 2026 11:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی گواستنەوەی بەشەخۆراک لە نێوان شار، پارێزگا و بریکارەکاندا بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووە و ھاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە مامەڵەکان ئەنجام بدەن. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش ئاشکرای دەکات، پرۆسەی گواستنەوەکە دانیشتووانی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ناگرێتەوە.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact