بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/26
سلێمانی-KDP.info- مامۆستایانی ئایینیی ئیسلام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ڕێنمایییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە ڕوونی هانی مرۆڤایەتی دەدەن بۆ پاراستنی سروشت، گەشەپێدانی دارستانەکان و میهرەبانی بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرپێچیکردنی یاساکانی پاراستنی ژینگە لە ڕووی شرعییەوە تاوانە.
هەولێر-KDP.info- دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە له ماوەی ڕابردوو پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان کراوە لە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە لە ماوەی ساڵەکانی 2024 و 2025 و شەش مانگی ساڵی 2026دا زیاتر لە 300 ملیار دینار داشکاندن لە نرخی دەرمانەکاندا کراوە و ئێستاش جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
هەولێر -KDP.info- دوای دەیان ساڵ لە دوورکەوتنەوەیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان و مانەوەیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکاندا، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڕووفاتی پیرۆزی قوربانییانی تاوانی ئەنفال، کە لە ڕووفاتی ١٥٣ شەهید پێکهاتوون، بەرەو ئامێزی نیشتمان دەگەڕێندرێنەوە.
شیلان محەمەد زەنگەنە
د. سالار عوسمان
هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی جەماوەری کوردستان و خەباتکارانی ڕێبازی نیشتمانی کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ئەیلوول هەڵقوڵاوی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و شکۆی مرۆڤی کوردستانی بوو.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و جەختی کردەوە کە پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان، برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق هەیە.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛