Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 JUL 2026 05:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەكی دیكەی تایبەت بە کۆرۆنا لە دھۆک دەکرێتەوە"
| KDP.info


 

دهۆک – KDP.info-  ئەمڕۆ نەخۆشخانەی لالاڤی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری دھۆک دەکرێتەوە و گوتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێ، لە دھۆک سێ نەخۆشخانە تایبەتن بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕەوشێ سێ نەخۆشیش ناجێگیرە.

حەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نەخۆشخانەی لالاڤ لەلایەن خێرخوازێکەوە لە شاری دھۆک دروست کراوە و دەکەوێنە سنووری ناحیەی فەیدیەی نزیک سەنتەری شاری دھۆک، ئەمە دەبێتە دووەم نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک و پێشتریش نەخۆشخانەی کاڤین دروست کراوە."

گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک دەشڵێت: "ئێستا ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوونە لە نەخۆشخانەی کاڤین و نەخۆشخانەیەکی حکوومەت چارەسەر دەکرێن و بە کردنەوەی نەخۆشخانەی لالاڤ سێ نەخۆشخانە پێشوازی لە نەخۆش دەکەن."

دەربارەی ڕەوشی تەندروستیی ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک، ڕەزیکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێستا ٧١ کەس بەھۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەریان بۆ دەکرێت، بە شێوەیەکی گشتی ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام سێ نەخۆش ھەن ڕەوشیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێریی چڕدان."

قائید میرۆ

 


 




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە. 

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 19:07:16

ھەولێر-KDP.info-​ ئەنجومەنی وەزیران، ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٧ ئامادە بکەن.

 
ھێمن ھەورامی لە لقی ۱۸ی ئامێدی ڕەوشی سیاسی و کارنامەی ڕێکخستنەکانی تاوتوێ کرد

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 18:07:00

​ئامێدی-KDP.info- د. هێمن هەورامی لە سەردانێکیدا بۆ لقی ١٨ی ئامێدی، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ کادرانی سنوورەکە ئەنجام دا و جەختی لە پەرەسەندنی چەندایەتی و جۆرایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی و دوایین ڕەوشی سیاسی کردەوە.

 
​سەرۆکی حکوومەت بڕیارێک لەبەرژەوەندیی زیانپێکەوتووانی جەنگی داعش لە مەخموور دەردەکات​

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 15:07:26

مەخموور-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە قەرزی پێشینەی خانوبەرە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی قەزای مەخموور و دەوروبەری کە لە سەردەمی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا خانووەکانیان تەقێندراوەتەوە.​

 
%80ی کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی باعەدرێ.ئیتیت تەواو کرا

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 14:07:45

دھۆک-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان، کارەکانی پڕۆژەی ستراتیجیی دروستکردنی ڕێگەی دووسایدی باعەدرێ-ئیتیت بەردەوامن و تاکوو ئێستا 80%ی کارەکانی پڕۆژەکە بەسەرکەوتوویی کۆتاییان پێ هاتووه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact