Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 10:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڵند ئیسماعیل: پارتی لەگەڵ یەکڕیزییە لەسەر پرسە نیشتمانی و ستراتیژییەکان
| KDP.info


هەولێر – KDP.info -  بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، پارتی لەگەڵ یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانە و دەشڵێ، پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسە ستراتیژی و نیشتمانییەکان دەگەنە ڕێککەوتن و پارتی ئامادەیە بۆ تەباییی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرەژەوەندیی گشتی.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی لە ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی لە ھەموو حزبێک زیاتر درک بەوە دەکات کە ئامانجەکانمان بە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان دێنە دی،  پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لەسەر پرسە نیشتمانی و ستراتیژییەکان یەکگرتوو بن، بۆ نموونە کارەساتێکی وەک کۆرۆنا ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات ئەوە ئەرکی ھەموو لایەکە بەرەنگاری ببینەوە، لەبەرامبەر بەغدا کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان و یەکڕیزی ئەرکی ھەموو ھێزەکانە، چونکە ناکرێت لەسەر پرسێکی زۆر بچووک یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان تێک بدرێت."

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "ئێمە وەک پارتی لەگەڵ یەکڕیزی و تەباییی لایەنە سیاسییەکانین، بەتایبەتی نێوان پارتی و یەکێتی، کە خەباتێکی درێژمان پێکەوە ھەیە، ئەزموونی ڕابردووش سەلماندوویەتی کاتێک پارتی و یەکێتی تەبا بن زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکرێت و پڕۆسەی ئاوەدانیش گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ."

لەبارەی ھۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، بڵند ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "دوو جار بڕیار بوو ئێمە و برادەرانی یەکێتی لەسەر پرسە ستراتیژییەکان کۆ ببینەوە، بەڵام بەداخەوە برادەرانی یەکێتی ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکان بوونە."

بڵند ئیسماعیل دەڵێت: "پێویستە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی گەورەیی و مێژوو و پێگەی پارتی لەبەرچاو بگرێت، بەتایبەتی مەرجەعیەتی پارتی کە سەرۆک بارزانییە، ئێمە وەک پارتی پێمان وایە ھیچ ڕێگایەکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە جگە لە کۆبوونەوە و یەکڕیزی، لەگەڵ ھەموو لایەنەکانیش بە ھەمان شێوە، لەبەر ئەوەش، دڵنیاین پارتی و یەکێتی ھەردەگەنە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەبارەی کۆی پرسەکانەوە."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact