هەولێر -KDP.info- ڕێـکارەکانی خۆپارێزی توندتر دەکرێن، هەرشـوێن و جێگایەکی بازرگانی پابەندی ڕێنماییەکان نەبێـت، شوێنەکەی دادەخرێت، داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پابەندی ڕێنماییەکان بن و، دەنگۆی وەستانی هەموو جموجۆڵێک بۆ ماوە 72 کاتژمێر ڕەت دەکرێتەوە. هێمن قادر، جێگری پارێزگا و گوتەبێـژی ژووری ئـۆپەراسیۆنی پارێـزگای هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتاییی نەهاتووە، پێـویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن، پێـشنیارمان بۆ وەزراتی ناوخۆ بەرز کردووەتەوە، چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆین، هەر بڕیارێک بدرێت جێبەجێ دەکرێت، پێـشبینی دەکەین قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوازی ئێـستا بە گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و توندکردنی ڕێنماییەکان، لە کاتژمێر 6ی ئێوارە تاکو 12ی شەو درێژ بکرێتەوە." هێمن قادر گوتی: "لیژنەکانی پارێزگا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتی و بازرگانییەکان، هەرشوێنێک پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی نەبێـت، شوێنەکەی دادەخرێت و تووشی سزا و لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە." گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێـر گوتیشی: "ئەو دەنگۆیەی باسی وەستانی هەموو جووڵەیەک و قەدەغەی تەواوی 72 کاتژمێر دەکات دوورە لە ڕاستییەوە، تەنها پڕۆپاگەندەی چەند لایەنێکە، بڕیار وایە سبەی هەینی ۱/٥/۲۰۲۰ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا کۆ ببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و هەر ڕاسپاردەیەکی وەزارەتی ناوخۆ." هێمن قادر ئاماژەی بەوەش کرد: "پارێزگای هەولێر، لەژێر گوشاری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرچووە، بەڵام داوا لە هاووڵاتیان دەکەین زیاتر پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن." هـۆزان سەمەد
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
زهری نهوزاد
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.