Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 07:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"حکوومەت بڕێکی زۆر خۆراکی کڕیوە بۆ دابەشکردن بەسەر ھەژاراندا"
| KDP.info


هەولێر  -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕێک زۆر خۆراکی کڕیوە بۆ ئەوەی لەسەر خەڵکی ھەژار دابەش بکرێت و وەزیری بازرگانیش دەڵێ، خۆراکەکە لەبەردەستە و ئالیەتێک دادەنێین بۆ دابەشکردنی بەسەر ئەوانەدا کە پێویستیان پێی هەیە.

بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، حکوومەت پارەیەکی زۆری بۆ دابینکردنی خۆراک خەرج کردووە، تا ئەو خێزانانەی زۆر پێویستن، خۆراکیان دەست بکەوێت و ھاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو خۆراک دەبرێتە ھەموو ماڵێکی پێویست.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاستە حکوومەت پلانی ھەیە بۆ دابەشکردنی خۆراک و بڕێکی زۆریش ئامادەیە و کڕدراوە، بەڵام ھێشتا دیار نییە پڕۆسەی دابەشکردنی خۆراک چۆن دەبێت."

وەزیری بازرگانی دەڵێت: "چەند ڕێگایەک ھەن بۆ دابەشکردن، ئەوانیش سوودوەرگرتن لە داتای وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ دیارکردنی خەڵکی ھەژار، یانیش لە ڕێگەی ئەنجومەن و موختاری گەڕەکەکانەوە خەڵکی ھەژار دەستنیشان دەکرێن."

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمپینی ''بەیەکەوە بەھێزین''ی ڕاگەیاند و ھەژدە ملیۆن دۆلار لەلایەن سەرمایەدارانەوە بەخشراوە بەو کەمپینەی حکوومەت.

کەمال موسلیم ڕوونی کردەوە: "پڕۆسەکە ھەموو خەڵکی ھەژار دەگرێتەوە و ئەوانەی پێویستیان بە خۆراکە، لەلایەن حکوومەتەوە بۆیان دابین دەکرێت."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی قوتابخانەی پێگەیاندنی تاکی نیشتماندۆست و خاوەن ئیرادە

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 23:08:00

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

 
سەرۆک بارزانی.. قیبلەنمای وەفا و تاقە ئومێدی گەلێکی تینووی ئازادی

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 22:08:09

شفا بارزانی

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 22:08:17

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی کەسایەتیی کوردپەروەر و کوڕی محەممەد حوسێن خان سەیف قازی وەزیری جەنگ لە کۆماری کوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباته‌كه‌ی ده‌كات.

 
بەرپرسی لقی ١٦ بۆ KDP.info: ١٢٠٠ هەڤاڵی نوێ لە سنوورەکەمان شەرەفی ئەندامێتییان پێ دەبەخشرێت

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 22:08:25

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٦ی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی لە سنووری لقی ١٦ی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانی پارتییەوە کردووە و بوونەتە ئەندامی پارتی. ئەم ژمارەیە بەگوێرەی وتەکانی بەرپرسی لقی ١٦، نیشانەی ئەوەیە کە گەنج و لاوان پارتی بە هیوای داهاتووی سیاسی خۆیان دەبینن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی دەکات

SATURDAY, 15 AUGUST 2026 21:08:42

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسە و ھاوخەمی بۆ کۆچی دواییی مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەھید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی ڕادەگەیەنێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact