Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 03:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دواین زانیاری دەربارەی شارۆچکەی خەلیفان
| KDP.info


خەلیفان -KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەڵێت، ڕەوشی کەرەنتیەکردنی شارۆچکەی خەلیفان بەردەوامە و ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی تێپەڕاندووە و ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش پابەندی ڕێنماییەکانن. ئەو سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتیان دەکات و دەربارەی مووچەخۆرانیش دەڵێت، بە ھاوکاریی گەنجینەی سۆران مووچە بە شێوەی دیلێڤەری دابەش دەکرێت.

کاروان کەریم خان گوندەژۆری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەرەنتینەکردنی شارۆچکەی خەلیفان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، خۆشبەختانە ڕێکارەکان بە شێوەیەکی چڕتر و بەوردی پەیڕەو دەکرێن، ھەوڵمان داوە بە ھەماھەنگیی حکوومەتی ھەرێمی کەردستان ھانی دەزگا خێرخوازییەکان بدەین بۆ ھاوکاریکردنی کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت لە سنوورەکەمان."

ناوبراو دەشڵێت: "لیژنەکانی ئابووری بەردەوام چاودێریی بازاڕی خەلیفان دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕ. تا ئێستا ھەموو نرخەکان وەک خۆیەتی و ھیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەھاتووە. ڕۆژانەش شتومەکی پێویست بۆ بازاڕ دەھێندرێت."

ھەرێم صدیق، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تیمەکانی تەندروستی 24 کاتژمێر لە ئەرکدان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ڕەوشی ھاووڵاتیان بەگشتی باشە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەموو حاڵەتە پشکنراوەکان نێگەتیڤ بوون ."

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران گوتیشی: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پشکنین بۆ 187 ھاووڵاتی کراوە، خۆشبەختانە ھەموویان نێگەتیڤ بوون. ئەمڕۆش پشکنین بۆ 99 ھاووڵاتی کراوە، سبەینێ دەرەنجامەکانی دەردەچن."

نێچیر عەبدلواحید گوانی، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "بە ھەماھەنگیی قایمقامی قەزای سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، تاوتوێی بارودۆخەکەمان کردووە، کە بە چ شێوازێک کۆمەک و ھاوکاری دابەش دەکەین، تەنھا لەناو شارۆچکەی خەلیفان سەرووی 3800 خێزان نیشتەجێن، بەڵام مەرج نییە ھەموویان پێویستیان بە کۆمەک و ھاوکاری ھەبێت و چاوەڕێی داتا و زانیاری لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین.''

نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران ئەوەیشی خستە ڕوو: "پێویستە ھەڵسەنگاندن بۆ داتا و زانیارییەکان بکرێت، کە ئەو ھاووڵاتیانەی پێویستیان بە کۆمەک و ھاوکاریی ڕۆژانەی وەکو ئازووقەی خواردن و برنج و ڕوون و شەکر و چەندین ئازووقەی تریش هەیە چەندن، ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی بارودۆخەکەین و دەبێ بە پڵانێکی تۆکمە و تەندروست لە ڕۆژانی داھاتوودا جێبەجێ بکرێت."

سیروان سابیر

 




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact