Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 15:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕێکی ئابووری: بازاڕ پڕە لە پێداویستی
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  لەگەڵ دژواربوونی ڕەوشەکە ھێشتا بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پڕن لە پێداویستیی ڕۆژانە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ھەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ ھێنانی خۆراک و دابەشکردنی بەسەر مارکێت و بازاڕەکاندا. پسپۆڕێکی ئابووریش پێی وایە، ھەرێمی کوردستان ناگاتە ئەو ئاستەی پێداویستیی نەمێنێ و بازاڕ ھەموو شتێکی تێدایە.

بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری ئیبراھیم خەلیل بە درێژاییی ٨٠ کیلۆمەتر بارھەڵگرەکان سەرەیان گرتووە بێنە نێو ھەرێمی کوردستان و زۆربەشیان خۆراک و کەلوپەلی ڕۆژانەیان ھێناوە.

دکتۆر عەبدلڕەحمان زرار، پسپۆڕی ئابووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پێداویستیی ڕۆژانەیان تێدایە، بەتایبەتی ئەوەی پێی دەگوترێت خواردنی وشک، لەبەر ئەوەش نیگەرانیی ھەندێ لە ھاووڵاتیان لەجێی خۆیدا نییە، چونکە باوەڕ ناکەین ڕەوشەکە بگاتە ئەو ئاستەی خۆراک بەدەست ھاووڵاتیان نەکەوێت، لەبەر ئەوەی ھەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە لەبەردەستن و ھاووڵاتیان دەتوانن بەئاسانی بەدەستیان بگات."

لەبارەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر ئابووریی جیھانیش ئەو پسپۆڕە دەڵێت: "کۆرۆنا کاریگەریی کردووەتە سەر کەرتی ئابووری لە جیھاندا، چونکە بەشێکی زۆری مامەڵەکان بەھۆی کۆرۆناوە وەستاون."

پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانیش دکتۆر عەبدولڕەحمان زرار گوتی: "ئێمە وڵاتێکی بچووکین بەراورد بە وڵاتانی جیھان، کاریگەریی ئەوتۆی نابێت بۆسەر ئابووریی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوشەکە بەرەو باشتر دەچێت، بەتایبەتی ئەگەر نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرز بێتەوە."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 
ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 

وەزارەت گۆڕانکارییە نوێیەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ ڕێکاری جێبەجێکردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە، تاوەکو ژمارەیەکی زیاتریان لێ سودمەند بێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact