ههولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی ناوچەیەکی هەولێر لە مەشقێکی سەربازی ئاگادار دەکاتەوە.
	بە گوێرەی ئاگادارییەکی وەزارەتی ناوخۆ کە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئاماژە بەوە دراوە: "ئەو هێزەی زێرەڤانی کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٣/٢٢ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەلسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.
	ئەمەش دەقی ئاگادارییەکەیە:
	ئاگادارى
	ئەو هێزەی زێرەڤانی کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٣/٢٢ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەڵسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.
	ئەو چاڵاکییانە تا (٥) کیلۆمەتریی باکووری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەگرێتەوە.
	بە پێویستی دەزانین هاووڵاتیانی خۆشەویستی ئەو ناوچانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو بابەتە تەنیا بۆ مەبەستی راهێنانی سەربازییە.